| من و خوا |
I need som light!سڵاو خوا, 23:38 - 2009/10/25 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتنوتقهاتن!سڵاو خوا، دوێنی باسی تۆمان کرد. گوتی هه‌ر خوا ئیمانم بداتێ هیچی دیکه‌م ناوێ. تا ئه‌وده‌م ئارام دانیشتبووم و گوێم لێده‌گرت، به‌ڵام له‌پڕ ئیتر ئارامییه‌که‌م نه‌ما. نازانم چه‌نده‌مین جاره لێیده‌پرسم: باشه ئیمان چییه له‌لای تۆ؟ ده‌زانی مانای وشه‌ی ئیمان چییه؟ ئه‌وه نییه 24 سه‌عات ناوی خوات له‌سه‌ر زاره، ڕۆژوو ده‌گریت، نوێژ ده‌که‌یت و به‌و شێوه‌ی ئه‌و خوایه‌ی تۆ باوه‌ڕت پێیه ده‌پرستی. ئێ ئه‌وه ئیمانه ئیدی! سه‌رێک ده‌له‌قێنێت و ده‌ڵێ: خوا که‌ریمه به‌ڵكو ڕه‌حمم لێبکات! ئه‌مجاره‌یان که‌مێک به‌ده‌نگێکی به‌رزتر ده‌ڵێـم، ئا ته‌ماشایه‌کی ده‌ره‌وه بکه، بیرێک له سروشت و جوانییه‌کانی بکه‌ره‌وه، ته‌ماشایه‌کی خۆت و ئه‌ندامه‌کانی له‌شت بکه، هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا ده‌بینی؟ ده‌ڵێ، نا... ده‌ڵێـم: ده‌ڵێم پێتوایه خوا ئه‌مانه‌ی هه‌موو خوڵقاندووه؟ ده‌ڵێ، ئه‌ی چۆن. ده‌ڵێم: ده‌ی خوایه‌ک ئه‌و هه‌موو شته گه‌وره و سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی دروستکردبێت و ئه‌و هه‌موو که‌ون و کائیناته. پێتوایه خۆی هێنده بچووک بکاته‌وه که بێت و موحکمه‌ی تۆ بکات بۆ ڕکاتێک نوێژ و ته‌ڵێک قژی نه‌شاراوه؟! وه‌ڵامی ئه‌و با بمێنێت... به‌ڵام ئه‌و ترسه چییه که هه‌موو بیر و مێشکی ئه‌و مرۆڤه‌ی داگیرکردووه؟ خوا، خۆزگه خۆشه‌ویستی جێگه‌ی ترسه‌کانی بگرتایه. ئه‌و هه‌موو قاتل و اقتلوا یه به‌س نییه؟ پیاوانی شه‌ڕ که‌ی تێر ده‌خۆن؟ خوا، بۆ ئه‌وه‌ی مێشکه ماندووه‌که‌ی خۆم بحه‌سێنمه‌وه گوێم له‌م پارچه مۆسیقایه‌ی ڤیڤالدی گرت. تۆیش و ئه‌وانه‌ی دێن بۆ سه‌ردانم فه‌رموون: خۆش‌بوو کامێنتدانه‌کان چاککرایه‌وه. ده‌ستتان خۆش!
12:04 - 2009/10/21 - کۆمینته‌کان {4} - ناردنی کۆمینتعیسا و ڕانه‌کی کوردی!خوا سڵاوت لێبێت! ئه‌م ماوه شتێکی زۆر خۆشم بیست. گوتم با بۆت بگێڕمه‌وه تۆیش که‌مێک پێبکه‌نی... گوتی: ده‌زانی ئه‌و شه‌ڕواڵانه‌ی وه‌کو ڕانکی خۆمانن بۆ وا دروستکرداون؟ هه‌رکه‌س له لایه‌که‌وه شتێکی گوت. گوتی، نا! ئه‌وه ده‌ره‌لینگه‌که‌ی بۆیه ته‌نگ کراوه‌ته‌وه چونکه که عیسا‌ی دووه‌م له‌دایکده‌بێت له ژن نابێت و له پیاو ده‌بێت.:" یانی لا بابده‌بێت نه‌ک له دایک". ئێ؟ ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوه‌که‌ی که حامیله‌یه به حه‌زره‌تی عیسا، عیسا‌ی له‌بار نه‌چێت بۆیه ئه‌و جۆره پاتۆڵانه دروستکراون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته خواره‌وه!!! پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر و دوورودرێژ بۆمان ده‌رکه‌وت چونکه پیاو فاقیدی ڕه‌حم وته منداڵدانه، ئه‌وه شه‌رع شه‌رمی بڕیووه جه‌نابی حه‌زره‌ت له گونه‌کانی ئه‌م پیاوه ممباره‌که‌دا ماڵخۆش ده‌کات. گونیش که منداڵی تێدابوو ئه‌و ده‌م قورس ده‌بێت و ده‌بێت شتێک پارێزگاری بکات! خوا گیان، ده‌زانم حیسی فوکاهه‌ت هه‌یه بۆیه بۆم گێرایته‌وه ده‌نا کوا جورئه‌تم ده‌کرد. ده‌ی بنیشه به‌خێر تا حه‌کایه‌تێکی دیکه:) تێبینی: تۆ بڵیی ئه‌مه ده‌روی خێر بێت یان شه‌ڕ بۆ کورد که ڕانه‌ک له پێیه‌ک عیسا‌ی ببێت؟!! 13:57 - 2009/10/19 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتهاتینهوه و هاتینه‌وه!کامێنتدانیش چاک نه‌کرا و هاتمه‌وه... به‌ڵام به جیددی وه‌ریمه‌گره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت زانی غه‌یبه‌تی سوغرا ده‌که‌م و بزر ده‌بمه‌وه. ئێستا که باوی فه‌یس بووک و یوتووب و ئه‌و شتانه‌یه. منیش به‌م به‌یانی زووه ڕوومکرده یوتووب و یه‌که‌م شت هاته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی کامپیوته‌ره‌که‌م ئه‌م لینکه بوو. ده‌ڵێن ئه‌وه ئه‌مری خوایه. ده‌ی ئه‌مه‌یش ئه‌مری خوا بوو به‌م یه‌کشه‌ممه‌ی ممباره‌که ئه‌م لینکه بێته به‌رده‌م چاوم.
11:53 - 2009/10/11 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتکۆمێنتدانخوا ئه‌م کاته‌ت باش، هه‌رچه‌نده کاتی ئه‌وه نییه و سه‌رت قاڵه به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی جۆراوجۆر به تایبه‌ت له ئێران. به‌ڵام یه‌ک داواکاری هه‌یه: به به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردبڵاگه‌ر ڕاسپیره ئه‌و کۆمێنتدانه‌مان بۆ چاککه‌نه‌وه. خێریان ده‌گاتێ. نه ده‌توانم کۆمێنت بۆ که‌س دانێم و نه کۆمێنتم بۆ دێت. ئه‌وه حاڵ نییه، به‌خوا! ده‌ی و من الله توفیق 03:32 - 2009/6/21 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتعهرزی به خزمهتتخوا ئه‌م کاته‌ت باش، هه‌ینی و شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه پشوویه . هه‌ندێک شوێن به‌س هه‌ینی و هه‌ندێکی زۆرتر شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه. جا خه‌ڵکه‌که بۆ خۆیان پاڵی لێده‌ده‌نه‌وه و قون به‌ره‌و خوار و قوون به‌ره‌و سه‌ر هه‌ر بانگی تۆ ده‌که‌ن و داواکری دووره‌درێژیان لیت هه‌یه. قه‌ت هێڵه‌کانت داده‌خه‌ی؟ که‌ی پشووی تۆیه؟ ئه‌ی تۆ داواکارییه‌کانت حه‌واڵه‌ی کێ ده‌که‌ی؟ 23:18 - 2009/6/5 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتبێزمانچووم نووسیم : ژن له‌و قورئانه ئینته‌رنێتییه‌دا، یه‌ک لیسته‌ی دوورودرێژ هات و یه‌که‌م دانه‌ی سوره‌ی مانگا ئایه‌تی 222 بوو. ناتوانم کۆپی و په‌یستی که‌م. به‌ڵام له‌وێدا باسی حه‌یز، بێ‌نوێژی، په‌ریود ده‌کات و نه‌سیحه‌تی پیاوان ده‌کات که لێیان نزیک مه‌بنه‌وه تا پاک ده‌بنه‌وه. که پاکیش بوونه‌وه ئه‌و ده‌م ئه‌ی پیاوان : فاتوهن من حیث امرکم الله ان الله یحب توابین و المتطهرین. نه‌ناسراو گوته‌نی، ئه‌ی خوا مه‌رگ. تووشی "بێنویژی" ده‌بین به خۆی و ئێش و ئازار و ئێم ئێس و 1000 شتی تر که‌چی خوا پیاوی پاکوته‌میز و تۆبه‌کاری خۆشده‌وێ. باشه خوا گیان به قوربانی عالم و قدیر و رحمن و رحیمت بم ئه‌وه بۆ نه‌تگوت" ئاگاتان له‌و زایفانه بێت. ئه‌و کاته‌ی که من به حیکمه‌تی خۆم تووشی بێنوێژییان ده‌که‌م، دڵیان ڕاگرن و که‌مێک که‌متر بیر له خۆتان بکه‌نه‌وه؟ بۆ ئه‌مرت نه‌فه‌رموو که ئه‌م " بێنوێژییه" حیکمه‌تی تێدایه و چۆن ئێوه بۆ خۆتان خه‌وی خۆش خۆش ده‌بینن و ده‌بن به پیاو ئه‌م ناقساتولعه‌قله‌م وا لێکردووه به‌شکه‌م نه‌سلی جه‌نابتان زیاد بکات و بۆ خۆیان ببه‌ن به ژن و که‌یفی لێوه‌رگرن... وه‌ڵاهی وه بیلاهی کاری وا ده‌که‌ی منی بێزمانیش، زمان په‌یدا ده‌که‌م... ئیسته‌غفیروڵااااااا 18:31 - 2009/5/24 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتگفتوگۆیهکی شەوێکی نه زۆر درەنگئهم کاته‌ت باش خوا، گوتم به‌سه، گوتم من ده‌ستهه‌ڵده‌گرم... به‌ڵام ده‌بینی هه‌ر دێمه‌وه و هه‌ر یه‌خه‌ت ده‌گرم. هه‌ندێکجار زۆرت لێتووڕه‌م. که‌ڕ و لاڵ... بیر بکه‌ره‌وه ئێستا به‌رامبه‌رم دانیشتبای. ئۆی چه‌نده‌ه‌مان قسه ده‌کرد. دڵنیام تووشی ده‌مه‌قاڵه‌یش ده‌بووین. خوا، بیرۆکه‌ی چ چیرۆکگه‌لێکی نوێت خستۆته مێشکی نووسه‌ره دڵخوازه‌کانی من؟ خوا، چ دیدارێک و ڕووداوێکت ئاماده کردووه بۆ ئه‌و هاوڕێیه‌م که له خۆمه‌وه پێموایه ئاشقه بۆ ئه‌وه‌ی دڵداری خۆی بدۆزێته‌وه ئاشق بێت؟ خوا، ناخۆش نییه که هیچ شتێک تووشی شاگه‌شکه‌ت ناکات؟ ناخۆش نییه که ئاگات له هه‌موو شته؟ له‌به‌رئه‌وه‌یه پێویستت به ده‌مه‌ته‌قه و هاوڕی و ڕۆژنامه نییه؟ خوا، ده‌چم ده‌نووم من به خۆت و ئارامی بسپێره! 01:21 - 2009/5/19 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتخۆشتر له پاقلاوەی شاری ههولێرێگاره گاری مه‌که‌ن، ڕێک ڕاوه‌ستن ئه‌م شتانه له‌ده‌ست مه‌ده‌ن: 1. حۆری چاو جوانی زۆرررررر موووشتاق! 2. ته‌عامی خۆش و جومعه بازاڕ. شت به‌ره‌وه لۆتۆ به‌لاشه! 3. نه‌شته‌رگه‌ری جوانکاری بێئێش و ئازار، هه‌ر به شنه (با)یه‌ک... 4. هه‌روه‌ها دیداری... به‌سه با چیدی گاره‌گار نه‌که‌م، لۆ خۆتان جێبده‌نێ، فه‌رموون! 01:33 - 2009/5/17 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتدڵداری" ان الله جمیل و یحب و جمال" خوا جوانه و ئاشقه جوانییه. ده‌ڵێن نا، ته‌ـاشای ئه‌م لینکه بکه‌ن:)
23:11 - 2009/5/9 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتبهسە!خوا، ده‌ستهه‌ڵگره، ئیتر ماندوو بووم! I am giving up! 19:35 - 2009/4/19 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتهالهی نوورانیئهم کاته‌ت باش خوا، 14ی 4ه و کورد به پێیخۆشه ئه‌م ڕۆژه بکاته ڕۆژی ئه‌نفال و ڕۆژێکی جیهانی بۆ نه‌هێشتنی جینۆساید... و الله اکبر و جنگ، جنگ تا پیرۆزی!! و In God we trust! و کنتم خیر امه اخرجت للناس و قاتلوهم حتی لا تکون فتنه و...هتد
01:09 - 2009/4/15 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتئهوه من گوتم، تۆ مه‌یلی خۆته!چاوپێکه‌وتنی کافرێک له‌گه‌ڵ خوا!
12:01 - 2009/4/8 - کۆمینته‌کان {3} - ناردنی کۆمینتپیاسهیهک؟!خوا، ئه‌وه هاتم له‌گه‌ڵت بدوێم. راستیت ده‌وێ شتێکی وام نییه باسی که‌م، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر خۆشی ئه‌وه‌ی کامپیوته‌رم له‌به‌ر ده‌سته و که‌سیشم له ده‌وروبه‌ر نییه وام لێبکات یاری به ته‌خته کلیله‌که‌م پێخۆش بێت... وه‌کو منداڵ، نا؟! ههههه ده‌بێ بۆ تۆ چه‌نده خۆش بێت که هه‌میشه وایه: هه‌موو شتت له‌به‌رده‌سته و تاق و ته‌نیایی و هیچ شتێک پرۆژه‌کانت لێتێکنادات. یان بێزار بووی له ته‌نیایی بۆیه ده‌رده‌سه‌رت بۆ خۆت دروستکردووه... که‌س چوزانێت؟! به‌یانی زوو بیرمده‌کرده‌وه: به‌ڕاستی جاران له ئێسته خؤشتر بووه؟ بۆ به‌تایبه‌ت به‌و به‌یانی زووه ئه‌مه‌م به بیردا هات؟ پرسیارێکی باشه، چونکه ته‌ماشای ئاوێنه‌م کرد خۆمم پێ خراپ نه‌بوو، ئاسمانێکی جوان و باڵنده‌کان ده‌یانجریواند و ڕۆژه‌که مژده‌ی ئارامییه‌کی خۆشی ده‌دامێ. ده‌ی ئێسته خۆشه یان جاران؟ مه‌به‌ست ئێسته‌ی من و جارانی منه؟ یان به گشتی... خوا، ده‌زانی هه‌موو شته‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تیۆری نسبییه‌ت وا نییه؟ ئه‌رێ قه‌تت له ئانشتاین پرسی ئه‌رێ ماڵ خه‌راپ ئه‌وه چ تیۆرییه‌که، تۆ لێی حاڵیت؟ ئه‌رێ ئه‌وت له به‌هه‌شته‌که‌تدا داناوه یان جێگه‌ی دۆزخه؟! خوا، بگه‌ڕێمه‌وه باسی ئێسته و جاران... به‌یانییه‌کی وه‌کو ئه‌م به‌یانییه له‌و ئێستانه بوو که خۆش بوو، ئه‌گه‌ر سبه‌ی زوو ئاوها خۆش نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م به‌یانییه ده‌بێته جارانێکی خۆش... همممم خوا، وا بزانم ماندووم، تۆیش پێتوانییه؟ حه‌زم له پیاسه‌یه‌کی دوورودرێژه، دێی؟!
21:56 - 2009/4/3 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتنێرگسخوا ئێواره‌ت باش، نه‌ورۆزه و من زۆر زۆر زۆر زۆر، با پێت بڵێم هه‌ر یه‌کجار زۆر حه‌زم له گوڵدانێکی پڕ له گوڵه نێرگسه... کن فیکن؟! نه‌ورزۆتان پیرۆز و له‌شتان ساغ و دڵتان خۆش! 02:06 - 2009/3/21 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتبژی ئادەم، له خاک دروست به!ساڵی 1940 له نێو لمه‌کانی سه‌حراکاندا گۆزه‌یه‌کی گڵینه دۆزرایه‌وه و له نێو گۆزه‌که‌دا نووسراوه‌یه‌ک که له‌سه‌ر پاپیرۆس نووسرابوو، دۆزریه‌وه. له‌وێدا هاتووه که ژن (حه‌وا) به هۆی هێزی وشه‌یه‌وه پیاو (ئاده‌م) خه‌لق ده‌کات. ژن ده‌ڵێت:" بژی ئاده‌م! له خاک دروست به!" یه‌کسه‌ر پیاو ده‌بێته ڕاستییه‌ک، له‌سه‌ر خاکه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستێت و چاوه‌کانی ده‌کاته‌وه. که خالقی خۆی ده‌بینێت بانگ هه‌ڵده‌دات:" تۆ دایکی هه‌موو ژینه‌وه‌ره‌کانی، چونکه تۆ ژیانت دا به من!" خوا ئه‌م کاته‌ت باش! ئه‌مڕۆ 8ی مارسه. له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه، ئه‌م ڕۆژه‌یان کردۆته ڕۆژی ژن. تۆ ئاگات لێیه؟ ده‌زانی ڕۆژێکی وا هه‌یه؟ هه‌ندێک جار بیر ده‌که‌مه‌وه له‌و په‌نده کوردییه‌ی که ده‌ڵێ: خوا تا کێو نه‌بینێ ، به‌فری تێناکات. خوا، پێت وا نییه ئایینه‌کان، پێغه‌مبه‌ره‌کان، ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و خوا جۆراوجۆره‌کان زیده و زۆر زیاتر له ئه‌ندازه به‌فرمان تێده‌که‌ن؟ خوا، ده‌ڵێن مرۆڤ به ژن و پیاوه‌وه زایه‌ڵه‌ی تۆن، خوا ده‌ڵێن، له‌شی مرۆڤ به ژن و پیاوه‌وه پیرۆزه. خوا، ده‌ڵێن، ژن نه‌بێت ژیان نییه... خوا، چۆنه ڕۆژانه ئه‌و کێوه سه‌ربه‌رزانه، مه‌جبور ده‌کرێن سه‌رشؤڕ که‌نه‌وه؟ خوا، چۆنه ، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی ژیانه وشک ده‌کرێته‌وه، کوێر ده‌کرێته‌وه؟ خوا، ئاده‌مه‌کان ناترسن، که گڕکانی ناخی کێوه‌کان ڕۆژێک هه‌لچێت؟ ناترسن ڕۆژێک حه‌واکان ئیتر ژیان دروست نه‌که‌ن؟ خوا که سه‌یری جوانییه‌کانی بوون ده‌که‌مه‌وه، که سه‌یری ژیانه‌وه‌ی سرووشت ده‌که‌م، که له ڕه‌نگه‌کان ڕاده‌مێنم و ئازایه‌تی و ژیری دایکم ده‌بینم باوه‌ڕ دێنم تۆیش ژنی. که‌وا بێت، ڕۆژه‌که‌مان پیرۆز بێت! 12:14 - 2009/3/8 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتخوا، ؟!
22:26 - 2009/3/1 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتخوا، ئاگات لێم بێت!خوا ئه‌م کاته‌ت باش، که مردم و هاتمه حوزورت، پێکه‌وه ته‌ماشای ئه‌م بڵاگه ده‌که‌ین و لێم تووڕه ده‌بیت و ده‌مخه‌یته دۆزه‌خ... یا تێر تێر پێده‌که‌نیت و ده‌ستێک به‌سه‌رمدا دێنیت و دوایی به‌کاوه‌خۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم ده‌ده‌یته‌وه. خوا، من هیچ گرفتێک له په‌یوه‌ندی نێوان خۆم و خۆت نابینم و به شتێکی زۆر سرووشتی ده‌زانم. تۆیه‌ک که ده‌ڵێن هه‌یت و خالقی ئه‌رزوئاسمان و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یتی... ئیتر چۆن ده‌بێ چاوه‌ڕوان بکرێت بوونت و کرده‌وه‌کانت هه‌روا بێ بیرکردنه‌وه و ڕامان قه‌بووڵ یان ڕه‌د بکرێته‌وه. تۆ خۆت ده‌ڵێی مرۆڤ شه‌ریفترین مه‌خلوقه‌کانه و ته‌نیا عه‌قڵت داوه به مرۆڤ ئیتر چۆن چاو و گوێ و بیرمان ببه‌ستین. من پێموانییه تۆ ئه‌وه‌ت بوێت. یان هیوادارم که خوایه‌کی له‌و شێوه نه‌بیت. خوا، له‌م ڕۆژانه‌دا بیرم له تۆبه کرده‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی تۆبه و شتی وا بکه‌م، ده‌ڵێن خوا تۆبه‌کاری له‌وانه‌ی که بێهیچ مه‌رجێک ده‌تپه‌رستن خۆشتر ده‌وه‌ێ. دوایی چه‌ندین ساڵ که‌سێکم له شوێنێک بینی، ئه‌و که‌سه پێشتر باوه‌ڕی به تواناییه‌کانی من نه‌ده‌کرد و ئێستا به‌هۆیه‌ک یه‌کترمان دیت. پاش من خۆش و تۆ خۆش پرسیاری کردم که ڕۆژگار چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌م و ئه‌م شتانه... گوتی ئه‌رێ فڵانی زۆرمان بیرکردووی و پێمخۆشه هاوکاریمان بکه‌یت به‌ڕاستی پێویستمان به که‌سانی کارامه‌ی وه‌کو تۆ هه‌یه. من وه‌ڵام": نا"م دایه‌وه به‌ڵام لێتناشارمه‌وه ئه‌و ڕۆژه زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم و هه‌ستم به به‌خته‌وه‌ری کرد. هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی که ئه‌و که‌سه هه‌ستی به هه‌ڵه‌ی خۆی کرد منی ئاوها شاد کرد. سه‌یر بوو ئه‌و هه‌سته، من هیچ پێویستم به‌و نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه نه‌مدیتبا هه‌ر له خه‌یاڵیشمدا نه‌بوو که‌چی ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌رم هه‌بوو. له‌وانه‌یه خۆشه‌ویستی تۆیش بۆ تۆبه‌کاران وا بێت... ئه‌وان تۆ ده‌سه‌لمێنن پاش بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆیه تۆ نرخێکی زۆرتریان بۆ داده‌نێی نه‌ک وه‌کو ئه‌وانه‌ی که کوێر کوێرانه ده‌تپه‌رستن. خوا، ههههههه، له‌وانه‌یه کامێنتێکی دیکه‌م بۆ بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنم لێبکرێت و به ده‌نگی زل "پیتی گه‌وره" بۆم بنووسن که تۆ چیت ناوی خۆت له‌گه‌ڵ خوادا داده‌نێی. کورد گوته‌نی ئه‌نی وه‌ی، پێویستم به پشوویه‌که جه‌سته‌ی ماندوومی تێدا بحه‌سێنمه‌وه بۆیه سه‌ر ده‌خه‌مه کۆشت... ئاگات لێم بێت! 10:51 - 2009/2/17 - کۆمینته‌کان {3} - ناردنی کۆمینتخاکی که‌نعان بۆ ئێوه به‌مه‌رجێک...خوا ئه‌م کاته‌ت باش، ده‌مێکه نانووسم به‌ڵام بیرم زۆرجار له‌لاته. هێشتایش پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌ر له‌سه‌ر تۆ شه‌ڕه. خوا نه‌خواسته مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه تۆ خه‌تابار بیت. ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ جیهان به‌شه‌ڕی جوله‌که و موسڵمان له غه‌زه‌دا سه‌رگه‌رم بوون و هه‌ن. ده‌ڵێن له یه‌کێک له کتێبه (پیرۆزه‌کانی) ئایینی موساییدا هاتووه که خوا مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر برایمدا کردووه و تێیدا هاتووه که : کوڕه‌کانت خه‌ته‌نه(سوونه‌ت) بکه و منیش خاکی که‌نعانت ده‌ده‌مێ! ئه‌مه له نێو موساییه‌کاندا بوو به باو. پاشان محه‌مه‌د هات و له پێشدا چاوی له یورشلێم بوو، کردی به یه‌که‌م قیبله و پاشان نازانم مو‌سا که که‌لیموڵایه لای خوا شکایه‌تی کرد یان چی، محه‌مه‌د پاشگه‌ز بووه‌وه. به‌هه‌رحاڵ با له‌بابه‌ت دوورنه‌که‌ومه‌وه، پێغه‌مبه‌ری لای خۆمانیش سونه‌ت و خه‌ته‌نه‌ینێرینه‌ی کرده داب. ئێستاخوا نازانێ چی له‌م دوو گرووپه بکات... هه‌م موسڵمان خه‌ته‌نه کراون و هه‌م جووله‌که و به پێی په‌یمان و مامه‌ڵه‌که‌ی نێوان و خوا و برایمی باوکی عه‌ره‌ب و جوله‌که هه‌رچی خه‌ته‌نه‌کرابێت مافی به‌سه‌ر خاکی که‌نعان که غه‌ززه‌یش به‌شێکێتی، هه‌یه. ئێستا بۆ من ئه‌مه بۆته پرسیارێکی گه‌وره... باشه خه‌ته‌نه‌کردنی نێرینه و به‌خشینی خاک چ په‌یوه‌ندییه‌کان به‌یه‌که‌وه هه‌یه؟!
23:05 - 2009/2/9 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتدوایین هه‌واڵ: ژنێکی ڕیشن ئیمام مه‌هدی دەکوژێت!خوا ئه‌م کاته‌ت باش! دوعایه‌ک ده‌که‌م تکایه زوو گیرای که: گیرفانێکی گه‌رموگوڕ و لوتێکی نه‌گیراو بۆ من و که‌مێک عه‌قڵ به‌م عاله‌مه! 21:43 - 2009/1/20 - کۆمینته‌کان {3} - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - نەورۆز - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||