| من و خوا |
وڕێنهخوا، ساڵی نوێی چی و حاڵی چی، خه‌وی چی و خه‌یاڵی چی! ڕوو له هه‌ر کوێیه‌ک ده‌که‌ی هه‌ر ده‌نگوباسی ناخۆش، هه‌ر گله‌یی، هه‌ر شه‌ڕ و مه‌رگ و هه‌زار ژه‌هری ماره... هه‌تا دێم بۆ ئێره شتێک بنووسم و دوو قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م، ده‌بینم چه‌ک ده‌کرێم له بیر و قسه‌یه‌ک هیوایه‌کی تێدا بێت. خۆ شتێکی نوێ نییه و له‌وانه‌یه تۆ که له عه‌رشی مه‌کینی خۆت دانیشتووی و ده‌ستێک به ڕیشه سپییه‌که‌تدا بێنی و بڵێی ئای مرۆڤی بێسه‌بر، ئای مرۆڤی نزیکبینی چاوچنۆک هه‌ر ئه‌م ساته‌ت له بیره... به‌ڵام خوا، ئه‌و په‌ڕی ته‌مه‌نم درێژ بێت پێموانه‌بێت بگاته 80 ساڵ و له‌و 80 ساڵه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر شانس بێنم 50ی به‌که‌ڵک بێت... ده‌ی له‌و 50 ساڵه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووده‌دا و ته‌جروبه‌ی ده‌که‌م هه‌مووی ئه‌مه بێت که هه‌یه ئیتر سه‌بری چی و به‌زمی چی! که‌ی ئارام ده‌بیته‌وه؟ ببوره که‌ی مرۆڤه‌کان ئارام ده‌که‌یته‌وه؟ خوا، یه‌ک پێشنیار بۆ وا ناکه‌ی که پیاویش وه‌کو ژن منداڵییان بیت به‌ڵکو پتر قه‌در ژیان بزانن و هێنده شه‌ڕخواز نه‌بن؟! ئاخر کوشتنی ڕۆڵه‌ی خه‌ڵک گوناحه... له جه‌رگ سووتان کاره‌ساتتر نییه. بۆیه... من پێموانییه، عیسا کوڕی تۆ بێت. کوڕی تۆ با چۆنت له خاچ ده‌دا؟ ئه‌گه‌ر تۆ بۆ یه‌ک چرکه‌یش هه‌ستی باوکایه‌تیت هه‌بایه، هه‌رگیز هه‌رگیز فه‌رمان نه‌دادیه برایم کوڕه‌که‌ی بکاته قوربانی! خوا، پێتوانییه ئه‌مه ئاوێکه خۆت ڕشتووته؟ یان ببوره له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌کانت گزییان لێکردبیت. خوا، دنیا گۆڕاوه ده تۆیش یاسا وڕیساکان بگۆڕه! 20:21 - 2010/1/19 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! - نوور ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||