| من و خوا |
خه‌وی منداڵانهخوا، ئه‌وه ساڵی 2010یش به په‌له په‌ل هات و چوار ڕۆژیش تێپه‌ڕی. هه‌موو ساڵێک ئاخرین ڕۆژی ساڵه کۆنه‌که و له‌به‌ر ده‌رگای ساڵی نوێ من پڕ ده‌بم له هیوا و کۆمه‌ڵێک خواست و ئاواتم هه‌یه. زۆر زۆر که‌له‌ڕه‌قانه‌یش به‌رده‌وام ده‌بم له خه‌و بینین به دنیایه‌کی باشتر و بێشه‌ڕ و ڕق و کینه. هه‌موو ساڵێ له ئاخرین چرکه‌کانی کۆتایی ساڵی کۆن چاوم له‌سه‌ریه‌ک داده‌نێم و خه‌و ده‌بینم که دنیا پڕ بێت له خۆشه‌ویستی. که هه‌موومان به‌و شێوه‌ی که هه‌ین یه‌کترمان بووێت... خه‌وی بوونی نان له‌سه‌ر هه‌موو سفره‌یه‌ک... خه‌و به چێژ وه‌رگرتن له ژین... خه‌وی منداڵانه، خه‌وی ساویلکانه... به‌ڵام تا ئێسته کۆڵم نه‌داوه و هیوام به‌رنه‌داوه. خوا، کرته‌یه‌ک له‌سه‌ر دوگمه‌ی ئینته‌ری خه‌وه ساویلکه، منداڵانه‌که‌ی میلیۆنانی وه‌کو من بکه! ئامین... ساڵی نوێتان پیرۆز و به هیوام هه‌موو ئاواته‌کانتان بۆ ژیانێکی پڕ له خۆشه‌ویستی و ئارامی بێته دی.
14:12 - 2010/1/4 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! - نوور ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||