| من و خوا |
بڤه!1. ئه‌حلام مه‌نسوور، نووسه‌ر و مامۆستای زانستگه و ڕۆژنامه‌وانی 58 ساڵه له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌ڤزیونیدا باسی چه‌مکی شه‌ره‌ف ده‌کات. من نه‌مدیووه به‌ڵام له ڕۆژنامه‌کاندا خوێندمه‌وه. جه‌ماعه‌تێک مه‌ڵا وئسلامیست ده‌یکه‌نه قاو و هه‌را دژی ئه‌و خاتوونه و کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی داوا له مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن سنوورێک بۆ بێحورمه‌تی کردنی دابونه‌ریتی کورده‌واری و ئیسلامی دابنرێت. 2. له سایتی ڕۆژهه‌ڵات که‌سێکی تر باسی مه‌ترسی هیپهۆپ له‌سه‌ر دابونه‌ریت و ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد و ئه‌خلاقمان ده‌کات. ئه‌ویش شکات ده‌باته لای کاک مه‌سعود! 3. ناسریش باسی ماملێ و به‌هه‌شت ده‌کات و یه‌کسه‌ر فتوای کافر و ئیمزا کۆکردنه‌وه دژی کۆکردنه‌وه ده‌درێت. 4. کچێک له شونێکی کوردستان به هه‌ڵه مۆبایله‌که‌ی زه‌نگی بۆ لێده‌درێت و بۆ به‌یانی لاشه‌ی ساردی ده‌دۆزرێته‌وه. مه‌لا نقه‌ی لیوه نایه‌ت... 5. کوڕێکی 17 ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی پیاسه ده‌کات و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی حوکمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. مه‌لا فزه‌ی نایه‌ت... 6. پارتێکی کوردی له باکور قه‌ده‌غه ده‌کرێت به‌ڵام موسڵمان ومه‌لا په‌رۆشه‌کانی که‌لتوری ڕه‌سه‌نی کورده‌واری نوتقییان ده‌بڕێت.. 7. خنکاندنی ژنێکی دووگیان له چوارقوڕنه که دوو منداڵی دیکه‌شی هه‌بوون. که‌س هیچ ناڵێت و هه‌واڵه‌که هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له بیر ده‌کرێت. قسه مه‌که‌ن، گۆرانی مه‌ڵێن، ڕاتان نه‌بێت، دڵداری مه‌که‌ن، سیاسه‌ت مه‌که‌ن.... و ژن مه‌بن!
10:56 - 2009/12/17 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - نەورۆز - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||