| من و خوا |
چرکه ساتی خۆشیخوا، تۆزێکی مابوو بۆ نیوه‌شه‌و، هه‌رسێکیان دانیشتبوون و باسی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می کۆنیان ده‌کرد. هه‌رسێکیان سه‌رووی 70 ساڵ بوون. له‌ناکاو یه‌کییان گوتی: "کاسێتێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م هه‌ر ماوه. هه‌موومان گۆرانی ده‌ڵێین من و جوانه‌مه‌رگه و کاکم و خوشکه‌کانم". من گوتم" ده با گوێی لێبگرین". گه‌شایه‌وه به‌ڵام یه‌کییان گوتی:" نا ده‌نگتان گه‌لێ ناخۆشه". کوڕه‌که‌یشی که‌مێک مینجه مینجی کرد و نه‌یده‌ویست کاسێت و ڕیکۆرده‌ره‌که بهێنێت. به که‌لله‌ڕه‌قی من و پێداگرتنی ئه‌و کاسێت و ڕیکۆرده‌ر هاتن... خشه‌خش ده‌ستیپێکرد... به‌ره‌نه‌ورۆزێکی زۆر زۆر دووره له دێیه‌یه‌ک که له‌وانه‌یه زۆرگه‌وره‌تر بێ له جاران یان ئاسه‌واریشی نه‌مابێت و کۆمه‌ڵێک داپیر و پوور و مام و خاڵ و کوڕ و کچی گه‌نج که دانیشتوون و باسی خۆئاماده‌کردن بۆ ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی له‌وێن ده‌که‌ن. خشه‌خشی کاسێته‌که و جاربه‌جار کزبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و دیسان قریوه‌ی پێکه‌نینی ئاماده‌بووان ودیسان خشه‌خش و... هه‌وری له کۆڵ، بازنه له قۆڵ سینگ نه‌رموونۆڵ مردم... ئه‌مه ده‌نگی باوکی زاوا بوو که تێیهه‌ڵکرد... هه‌موومان بێده‌نگ بووین و گوتی " ئه‌وه ده‌نگی کاکمه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت". پاشان بێده‌نگ بوو و سه‌ری خسته خواره‌وه و هۆن هۆن فرمێسک به چاوه‌کانیدا هاته خواره‌وه. فرمێسکه‌کانی منیش بوون به هاوڕێی فرمێسکه‌کانی ئه‌و. دیسان بێده‌نگی و خشه‌خشی کاسێته‌که و دیسان ده‌نگێکی ناسکی ژنانه تێیهه‌ڵکرد" ئه‌ترسم بمرم به جوانه‌مه‌رگی..." سه‌ری به ئاسته‌م به‌رزکرده‌وه و گوتی" ئه‌وه جوانه‌مه‌رگه‌یه..." بێده‌نگییه‌کی قورس بالێ به‌سه‌ر ژووره‌که‌دا کێشا و ته‌نیا ده‌نگه ناسکه‌که‌ی جوانه‌مه‌رگه و هه‌نسکه‌کانی ئێمه بوو، ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ده‌شکاند. کاسێته‌که ته‌واو بوو... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مووچاوی گریاناوی بوو به‌ڵام ته‌واو گه‌ڕابووه حاڵ وهه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه... ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆخۆی گه‌نج بوو، کاکی مابوو و کچه‌که‌ی هێشتا کچۆڵه‌یه‌کی تژی له ژیان بوو و له زێدی خۆی بوو... خوا، له‌وانه‌یه به‌هه‌شت وردیله ساتگه‌لێک بێت که له ناو کاسێتێکدا تۆمارکرابێت و به دوگمه‌یه‌کی جادویی بمانگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و چرکانه‌ی که به‌ڕاستی ژیانمان پێخۆش بووه... ئه‌و چرکه ساته‌ی به‌رامبه‌ر هه‌موو درێژایی ژیانمانه.
12:05 - 2009/11/29 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! - نوور ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||