|
چینی: دیاری نه‌کراو
خوا ئه‌م كاته‌ت باش, دووری شتێكی قۆڕه زۆر قۆڕه... تۆ له‌وانه‌یه نه‌زانی, تۆ كه‌ست نییه, تۆ هاوڕێت نییه, تۆ غه‌ریب نیت, تۆ هه‌موو شوێنێك ماڵێ خۆته... ئه‌و به‌ڵام غه‌ریبه و دوور له هاوڕێ و كه‌س و كار و كاتێك هه‌واڵێكی ئاوها جه‌رگبڕی بۆ دێت له دووری دووره‌وه... چی بكات؟
خوا, بۆ ؟!
12:36 - 2009/11/3
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
ساڵه‌های ساڵ له‌و ئوروپایه له‌گه‌ڵ ترسی بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی دایکه پیر و په‌ک که‌وته‌که‌م ژیام. له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌لیفۆنێکی به‌ره‌به‌یانان – و به‌تایبه‌تی به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممان – که ده‌تزانی ئه‌و ته‌لیفۆنه ده‌بێ له ئێرانه‌وه بێ دڵم داده‌ته‌پی. جاری وا هه‌بوه نه‌موێراوه هه‌ڵیگرم . که هه‌ڵمده‌گرت سه‌ره‌تا چه‌ند ساتێک گوێم راده‌داشت بزانم له‌پشته‌وه ده‌نگی قوڕعان و مورعان نایه ؟ بڵێی سه‌ره‌خۆشی و شتی وا نه‌بێ ؟ ئینجا وورده وورده ده‌بوو ده‌راوی زاریان هه‌ڵسه‌نگێنم و له‌نێو قسه‌کانیان دا بگه‌ڕێم بزانم خه‌ریک نین یه‌واش یه‌واش خه‌به‌ره‌که‌م پێ بڵێن ؟ . له‌گه‌ڵ هه‌ر خه‌وبینینێک ترسم رێده‌نیشت و ئۆقره‌م لێ هه‌ڵده‌گیرا و له داروبه‌رد وه‌شک ده‌که‌وتم. ته‌لیفۆنم ده‌کرده ماڵ و به‌و ته‌لیفۆنه قۆڕه‌ی ئێران ژماره‌که نه‌ده‌گیرا یان لێی ده‌دا و که‌س هه‌ڵینده‌گرت، ده‌مگوت هه‌بێ و نه‌بێ شتێک قه‌وماوه جا تا شتێکم لێ روون ده‌بۆوه ئاخری حه‌فته‌که‌م ته‌واو ده‌بوو و رۆژی دووشه‌ممه حه‌یاته‌که ده‌هاته‌وه و گیانکێشان ده‌ستی پێده‌کرده‌وه . جا ئه‌گه‌ر ده‌ڵێـم ساڵه‌های ساڵ مه‌به‌ستم به‌راستیش ساڵه‌های ساڵه : دوازده مانگی ساڵ، په‌نجاوشه‌ش حه‌فته‌ی ساڵ ، سێ سه‌دو شێست و پێنج رۆژی ساڵ یان هه‌رچۆنی حیسابی ده‌که‌ی .
ئه‌و ترسه - هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ست به گوناهکاربوون و شه‌رمه‌زاریه که له رۆژانی په‌ک که‌وته‌یی دا لێی دوورم – له‌ناوه‌وه ده‌یخواردم . هه‌ست به گوناح کردن ببوه هاوڕێی هه‌موو ساتم و ساته‌کانی خۆشیشی – که هه‌روه‌کوو هه‌میشه که‌م و کورتخایه‌نن – ی لێ کردبوومه ژاری مار .سه‌ره‌نجام بڕیارم دا چی دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یه نه‌ژیم . حه‌ی‌ئه‌ڵڵا!! شه‌قم له ژیانه‌که‌ی ئوروپا – و هه‌وا خۆشه‌که !! و نێوچاوانه حیزه‌که‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی - هه‌ڵدا و دایکم هێنایه لای خۆم له هه‌ولێر . به بێ ئیمکاناتێکی ئه‌وتۆ – به‌ڵام به ویژدانێكی راحه‌تتره‌وه - ده‌ژیم . ژیانی ئه‌و دووه‌مان ژیانێکی سه‌یره و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێ دوور و درێژ له‌سه‌ری بنووسی . هیوادارم دایکم ساڵانێكی دوور و درێژی دی بژی به‌ڵام بڕیارم داوه تا ساته‌کانی کۆتایی له‌په‌نای بم .
چی دیکه له زه‌نگی ته‌لیفۆنی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممان نا‌ترسێم .
نه‌ناسراو - 08:13 - 2009/11/9
ئاسمانی هه م‌و جیگاییک ره شه!!!
هیچ فه رقیک ناکا له غوربه ت بی یا له نیشتیمان،له هه م‌و جیگاییک هه وره کان ره شن هاوریی خوشه ویست!
ئیستا که تو نیوانت له گه ل خوا خوشتره بزانه تکاییکمان بو ناکه ی؟؟؟
به لام ئه گه له ده ره وه ی ولاتی دیسان هالت له ئیمه باشتره،ئه وه ت هه میشه له بیر بیت...
به یان - 14:22 - 2010/1/25
|