من و خوا

نوتقهاتن!

چینی: دیاری نه‌کراو

سڵاو خوا،

دوێنی باسی تۆمان کرد. گوتی هه‌ر خوا ئیمانم بداتێ هیچی دیکه‌م ناوێ. تا ئه‌وده‌م ئارام دانیشتبووم و گوێم لێده‌گرت، به‌ڵام له‌پڕ ئیتر ئارامییه‌که‌م نه‌ما. نازانم چه‌نده‌مین جاره‌ لێیده‌پرسم: باشه‌ ئیمان چییه‌ له‌لای تۆ؟ ده‌زانی مانای وشه‌ی ئیمان چییه؟ ئه‌وه نییه 24 سه‌عات ناوی خوات له‌سه‌ر زاره‌، ڕۆژوو ده‌گریت، نوێژ ده‌که‌یت و به‌و شێوه‌ی ئه‌و خوایه‌ی تۆ باوه‌ڕت پێیه ده‌پرستی. ئێ ئه‌وه‌ ئیمانه‌ ئیدی!

سه‌رێک ده‌له‌قێنێت و ده‌ڵێ: خوا که‌ریمه‌ به‌ڵكو ڕه‌حمم لێبکات!

ئه‌مجاره‌یان که‌مێک به‌ده‌نگێکی به‌رزتر ده‌ڵێـم، ئا ته‌ماشایه‌کی ده‌ره‌وه‌ بکه، بیرێک له سروشت و جوانییه‌کانی بکه‌ره‌وه‌، ته‌ماشایه‌کی خۆت و ئه‌ندامه‌کانی له‌شت بکه، هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی تێدا ده‌بینی؟

ده‌ڵێ، نا...

ده‌ڵێـم: ده‌ڵێم پێتوایه خوا ئه‌مانه‌ی هه‌موو خوڵقاندووه؟

ده‌ڵێ، ئه‌ی چۆن.

ده‌ڵێم: ده‌ی خوایه‌ک ئه‌و هه‌موو شته‌ گه‌وره‌ و سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی دروستکردبێت و ئه‌و هه‌موو که‌ون و کائیناته‌. پێتوایه خۆی هێنده‌ بچووک بکاته‌وه که بێت و موحکمه‌ی تۆ بکات بۆ ڕکاتێک نوێژ و ته‌ڵێک قژی نه‌شاراوه‌؟!

وه‌ڵامی ئه‌و با بمێنێت... به‌ڵام ئه‌و ترسه چییه که هه‌موو بیر و مێشکی ئه‌و مرۆڤه‌ی داگیرکردووه؟

خوا، خۆزگه‌ خۆشه‌ویستی جێگه‌ی ترسه‌کانی بگرتایه. ئه‌و هه‌موو قاتل و اقتلوا یه به‌س نییه؟ پیاوانی شه‌ڕ که‌ی تێر ده‌خۆن؟

خوا، بۆ ئه‌وه‌ی مێشکه‌ ماندووه‌که‌ی خۆم بحه‌سێنمه‌وه گوێم له‌م پارچه‌ مۆسیقایهی ڤیڤالدی‌ گرت. تۆیش و ئه‌وانه‌ی دێن بۆ سه‌ردانم فه‌رموون:

 پاییز

خۆشبوو کامێنتدانه‌کان چاککرایه‌وه. ده‌ستتان خۆش!

 

12:04 - 2009/10/21 - ناردنی کۆمینت


کۆمێنتی بێ‌ناو

سەرەنجام چا بۆوە و پێویست بە غەیبەتی سوغرایەکی دیکە نەبوو . بەخێر بێیەوە .
هەر ئەودەم کە کۆمێنت‌نووسیینەکە تێکچوو - بێخەبەر لەو تێکچوونە - کۆمێنتێکم بۆ نووسیبووی و لە بەڕێکردنەکەیدا بۆم دەرکەوت چ ‌قەوماوە . لەبیرمە نووسیبووم : '' ئەو خوایە وێبلۆگ‌نووسێکە کە ماڵپەڕەکەی هەزار و چوارسەد ساڵە بەتازە نەکردۆتەوە و وێبلۆگەکەشی - قورعانەکەی - بەشی کۆمێنتی نیە و خوا هەر لەبنەڕەتڕا رقێ لە کۆمێنت و مۆمێنتە '' . هەرچەند رۆژێک دواتریش‏ ژیانەکە ئاڵ و گۆڕێکی گەورەی بەسەردا هات و ناچار بووم ئوروپا بەجێ ‌هێڵم و ئێستا لە کوردستانی '' ئازاد'' ەوە بۆت دەنووسم . نیزیک بە سێ مانگ ئینتەرنێتم نەبوو بەڵام جارجارە کە رێم دەکەوتە کافەی ئینتەرنێتێک سەردانی وێبلۆگەکەتم دەکرد و دەمدی '' غەززەبی خودایی '' هەروا بەردەوامە و لەبەرخۆمەوە '' عجل اللە تعالا فرجە الشریف'' ێکم بۆ دەناردی.
بەخێر بێیەوە ، تاسەی نووسینەکانتم کردبوو.

نه‌ناسراو - 02:05 - 2009/10/22


کۆمێنتی بێ‌ناو

سپاس نه‌ناسراو تۆیش به‌خێر بێی!
دەنگوباسی خوا له "کوردستانی ئازاد"دا چۆنه?
سەرکه‌وتوبیت له‌و ئاڵوگۆڕه‌گرنگه‌ی که ڕوویداوه و تۆی گه‌راندۆته‌وه وڵات.

Min - 17:31 - 2009/10/22


شاری مزگەوتان

من ئێستا لە هەولێر دەژیم - بەقەولی نۆشیروان مستەفا سەردەمێک گوتبووی : گەورەترین گوندی دنیا !! - . ئەو شارە شاری مزگەوتانە . بڕوا ناکەم هیچ شارێکی کوردستان ئەوەندەی مزگەوت تێدابێ . دەڵێی بوخارا و سەمەرقەندە .خەڵک لێرە ئادرێس بە مزگەوتان دەدەن : رووبەرووی مزگەوتی حاجی جەمال ، لە پشت مزگەوتی حاجی باقلان و بەوشێوە . سواری تاکسی کە بووی ، هاسانترین رێگا ئەوەیە بەکابرای بڵێی بمبە فڵانە گەڕەکی ، لە پەنا فڵانە مزگەوتی ، کابرا ناوی مزگەوتەکە پێدەزانێ .من لە کۆڵانێک دەژیم کە دەنگی بلنگۆی لانی کەم شەش مزگەوتی بۆ دێ . رۆژی پێنج جەم ئەوە چەق و لووری ئەڵاهوئەکەبەرە. جا هێندێکیان هێندێک زووتر دەست پێدەکەن و ئایاتێک لە قورعانی پیرۆز دادەنێن - پێم وایە بۆ دەستگەرمی - جا ئینجا تێهەڵدەکەنە ئەڵاهوئەکبەرەکە . رۆژی جومعانیش ئیدی لێی گەڕێ :‏ خوتبەی نوێژی جومعەیە . جا وەرە گوێ بۆ شەش کۆلکەمەلای ئەحمەقی کەللەپووک گرە کە لێکڕا بڵنگۆکانیان تا ئەوپەڕی دەنگ داوە و ئەوەی دەیڵێن نایڵێنەوە. هەمووی لە چەشنی ئەو مەلایەن کە باسی عەڕەبانە و عەللاگەی ناو بەهەشتی دەکرد. قسەی وا قۆڕ دەکەن نەبێتەوە . بەزۆری باسی فسق و فوجوری ناو تەلەڤزیۆنەکان دەکەن .
خەڵکی هەولێر بەگشتی مەزهەبین . بەشداری خەڵک لە نوێژی جومعە بەڕادەیەکە کە هەروەکوو هێندێک شوێنی ئێران لە مزگەوتەکان دا جێگایان نابێتەوەو دێنە سەر شەقام و پیادەڕەوەکان و لەوێ‏ نوێژەکەیان دەکەن . جێت خاڵی ، لێرەبای شتی عەنتیکە عەنتیکەت دەدی لەسەرت نووسیبان . من ئەگەر دەرفەت بوو لە داهاتوو زیاترت بۆ دەنووسم ، بەداخەوە دەرفەتم یەکجار کەمە .
بۆم نووسیبووی : تاسەی نووسراوەکانتم کردبوو . وا باش بوو بنووسم : تاسەی نووسراوەکانت - و کۆمێنت‌نووسین - م کردبوو !!! .
کاتێکی خۆش.

نه‌ناسراو - 09:20 - 2009/10/23


کۆمێنتی بێ‌ناو

هه‌ر پاش ناردنی کۆمێنته‌که‌ت و باسی زۆریی مزگه‌وت لە هه‌ولێر له کوردستان نێت بابه‌تێک له وەزارەتی ئه‌وقافی کوردستان بڵاوکرایه‌وه که گوایه ژمارەی مزگه‌وت له سێهه‌زاروچه‌ندێک بووه به چوارهه‌زاروئه‌وەنده زیادی کردووه له سایه‌ی کاروچلاکی ئه‌و وەزارەته!!!!!!!
ئه‌مما له‌بارەی فسق و فجوری تیڤی و مه‌لا نوکته‌یه‌که‌م بیرکه‌وته‌وه<
دەڵێن مه‌ڵایه‌ک ته‌ماشای فیلمی پۆڕنی دەکرد به‌دزی ژنه‌که‌ییه‌وه. که ژنه دێته‌ ژوورەوە یه‌کسه‌ر مەلا شپرزە دەبێط و دەڵێ، حورمێ ته‌ماشا ئه‌و ئیسرائیلییه کافرانه چی به‌و فه‌له‌ستینیانه دەکه‌ن!!!

Min - 16:55 - 2009/10/25


ڵاپه‌ڕه‌ی پێش لاپه‌ڕه‌ی پاش
پێناسه‌
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا.
ده‌سپێک
زانیاری
ئه‌رشیڤ
بیکه‌ ماڵپه‌ڕ من
بیخه‌ لیستی دڵخوازه‌کان
لۆگۆی وێبڵاگ
من و خوا



به‌ڕێوه‌ به‌ران
minuxwa

گه‌ڕان



ڕۆژ ژمێر
«  March 2010  »
MonTueWedThuFriSatSun
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031 


دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ
- نەورۆز
- گەورە بوون
- من و خوا و مانگ
- هه‌ڵامه‌تاوی
- هیچی!

ئیتر
سه‌ردانه‌کان :
RSS


Powered By kurdblogger