| من و خوا |
عیسا و ڕانه‌کی کوردی!خوا سڵاوت لێبێت! ئه‌م ماوه شتێکی زۆر خۆشم بیست. گوتم با بۆت بگێڕمه‌وه تۆیش که‌مێک پێبکه‌نی... گوتی: ده‌زانی ئه‌و شه‌ڕواڵانه‌ی وه‌کو ڕانکی خۆمانن بۆ وا دروستکرداون؟ هه‌رکه‌س له لایه‌که‌وه شتێکی گوت. گوتی، نا! ئه‌وه ده‌ره‌لینگه‌که‌ی بۆیه ته‌نگ کراوه‌ته‌وه چونکه که عیسا‌ی دووه‌م له‌دایکده‌بێت له ژن نابێت و له پیاو ده‌بێت.:" یانی لا بابده‌بێت نه‌ک له دایک". ئێ؟ ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوه‌که‌ی که حامیله‌یه به حه‌زره‌تی عیسا، عیسا‌ی له‌بار نه‌چێت بۆیه ئه‌و جۆره پاتۆڵانه دروستکراون بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته خواره‌وه!!! پاش گفتوگۆیه‌کی زۆر و دوورودرێژ بۆمان ده‌رکه‌وت چونکه پیاو فاقیدی ڕه‌حم وته منداڵدانه، ئه‌وه شه‌رع شه‌رمی بڕیووه جه‌نابی حه‌زره‌ت له گونه‌کانی ئه‌م پیاوه ممباره‌که‌دا ماڵخۆش ده‌کات. گونیش که منداڵی تێدابوو ئه‌و ده‌م قورس ده‌بێت و ده‌بێت شتێک پارێزگاری بکات! خوا گیان، ده‌زانم حیسی فوکاهه‌ت هه‌یه بۆیه بۆم گێرایته‌وه ده‌نا کوا جورئه‌تم ده‌کرد. ده‌ی بنیشه به‌خێر تا حه‌کایه‌تێکی دیکه:) تێبینی: تۆ بڵیی ئه‌مه ده‌روی خێر بێت یان شه‌ڕ بۆ کورد که ڕانه‌ک له پێیه‌ک عیسا‌ی ببێت؟!! 13:57 - 2009/10/19 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - نەورۆز - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||