| من و خوا |
پیاسه‌یه‌ک؟!خوا، ئه‌وه هاتم له‌گه‌ڵت بدوێم. راستیت ده‌وێ شتێکی وام نییه باسی که‌م، به‌ڵام له‌وانه‌یه هه‌ر خۆشی ئه‌وه‌ی کامپیوته‌رم له‌به‌ر ده‌سته و که‌سیشم له ده‌وروبه‌ر نییه وام لێبکات یاری به ته‌خته کلیله‌که‌م پێخۆش بێت... وه‌کو منداڵ، نا؟! ههههه ده‌بێ بۆ تۆ چه‌نده خۆش بێت که هه‌میشه وایه: هه‌موو شتت له‌به‌رده‌سته و تاق و ته‌نیایی و هیچ شتێک پرۆژه‌کانت لێتێکنادات. یان بێزار بووی له ته‌نیایی بۆیه ده‌رده‌سه‌رت بۆ خۆت دروستکردووه... که‌س چوزانێت؟! به‌یانی زوو بیرمده‌کرده‌وه: به‌ڕاستی جاران له ئێسته خؤشتر بووه؟ بۆ به‌تایبه‌ت به‌و به‌یانی زووه ئه‌مه‌م به بیردا هات؟ پرسیارێکی باشه، چونکه ته‌ماشای ئاوێنه‌م کرد خۆمم پێ خراپ نه‌بوو، ئاسمانێکی جوان و باڵنده‌کان ده‌یانجریواند و ڕۆژه‌که مژده‌ی ئارامییه‌کی خۆشی ده‌دامێ. ده‌ی ئێسته خۆشه یان جاران؟ مه‌به‌ست ئێسته‌ی من و جارانی منه؟ یان به گشتی... خوا، ده‌زانی هه‌موو شته‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تیۆری نسبییه‌ت وا نییه؟ ئه‌رێ قه‌تت له ئانشتاین پرسی ئه‌رێ ماڵ خه‌راپ ئه‌وه چ تیۆرییه‌که، تۆ لێی حاڵیت؟ ئه‌رێ ئه‌وت له به‌هه‌شته‌که‌تدا داناوه یان جێگه‌ی دۆزخه؟! خوا، بگه‌ڕێمه‌وه باسی ئێسته و جاران... به‌یانییه‌کی وه‌کو ئه‌م به‌یانییه له‌و ئێستانه بوو که خۆش بوو، ئه‌گه‌ر سبه‌ی زوو ئاوها خۆش نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م به‌یانییه ده‌بێته جارانێکی خۆش... همممم خوا، وا بزانم ماندووم، تۆیش پێتوانییه؟ حه‌زم له پیاسه‌یه‌کی دوورودرێژه، دێی؟!
21:56 - 2009/4/3 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - نەورۆز - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||