| من و خوا |
بژی ئادەم، له خاک دروست به!ساڵی 1940 له نێو لمه‌کانی سه‌حراکاندا گۆزه‌یه‌کی گڵینه دۆزرایه‌وه و له نێو گۆزه‌که‌دا نووسراوه‌یه‌ک که له‌سه‌ر پاپیرۆس نووسرابوو، دۆزریه‌وه. له‌وێدا هاتووه که ژن (حه‌وا) به هۆی هێزی وشه‌یه‌وه پیاو (ئاده‌م) خه‌لق ده‌کات. ژن ده‌ڵێت:" بژی ئاده‌م! له خاک دروست به!" یه‌کسه‌ر پیاو ده‌بێته ڕاستییه‌ک، له‌سه‌ر خاکه‌که‌وه هه‌ڵده‌ستێت و چاوه‌کانی ده‌کاته‌وه. که خالقی خۆی ده‌بینێت بانگ هه‌ڵده‌دات:" تۆ دایکی هه‌موو ژینه‌وه‌ره‌کانی، چونکه تۆ ژیانت دا به من!" خوا ئه‌م کاته‌ت باش! ئه‌مڕۆ 8ی مارسه. له سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێمه، ئه‌م ڕۆژه‌یان کردۆته ڕۆژی ژن. تۆ ئاگات لێیه؟ ده‌زانی ڕۆژێکی وا هه‌یه؟ هه‌ندێک جار بیر ده‌که‌مه‌وه له‌و په‌نده کوردییه‌ی که ده‌ڵێ: خوا تا کێو نه‌بینێ ، به‌فری تێناکات. خوا، پێت وا نییه ئایینه‌کان، پێغه‌مبه‌ره‌کان، ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و خوا جۆراوجۆره‌کان زیده و زۆر زیاتر له ئه‌ندازه به‌فرمان تێده‌که‌ن؟ خوا، ده‌ڵێن مرۆڤ به ژن و پیاوه‌وه زایه‌ڵه‌ی تۆن، خوا ده‌ڵێن، له‌شی مرۆڤ به ژن و پیاوه‌وه پیرۆزه. خوا، ده‌ڵێن، ژن نه‌بێت ژیان نییه... خوا، چۆنه ڕۆژانه ئه‌و کێوه سه‌ربه‌رزانه، مه‌جبور ده‌کرێن سه‌رشؤڕ که‌نه‌وه؟ خوا، چۆنه ، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی ژیانه وشک ده‌کرێته‌وه، کوێر ده‌کرێته‌وه؟ خوا، ئاده‌مه‌کان ناترسن، که گڕکانی ناخی کێوه‌کان ڕۆژێک هه‌لچێت؟ ناترسن ڕۆژێک حه‌واکان ئیتر ژیان دروست نه‌که‌ن؟ خوا که سه‌یری جوانییه‌کانی بوون ده‌که‌مه‌وه، که سه‌یری ژیانه‌وه‌ی سرووشت ده‌که‌م، که له ڕه‌نگه‌کان ڕاده‌مێنم و ئازایه‌تی و ژیری دایکم ده‌بینم باوه‌ڕ دێنم تۆیش ژنی. که‌وا بێت، ڕۆژه‌که‌مان پیرۆز بێت! 12:14 - 2009/3/8 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! - نوور ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||