|
چینی: دیاری نه‌کراو
خوا ئه‌م کاته‌ت باش،
که مردم و هاتمه حوزورت، پێکه‌وه ته‌ماشای ئه‌م بڵاگه ده‌که‌ین و لێم تووڕه ده‌بیت و ده‌مخه‌یته دۆزه‌خ... یا تێر تێر پێده‌که‌نیت و ده‌ستێک به‌سه‌رمدا دێنیت و دوایی به‌کاوه‌خۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم ده‌ده‌یته‌وه.
خوا، من هیچ گرفتێک له په‌یوه‌ندی نێوان خۆم و خۆت نابینم و به شتێکی زۆر سرووشتی ده‌زانم. تۆیه‌ک که ده‌ڵێن هه‌یت و خالقی ئه‌رزوئاسمان و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یتی... ئیتر چۆن ده‌بێ چاوه‌ڕوان بکرێت بوونت و کرده‌وه‌کانت هه‌روا بێ بیرکردنه‌وه و ڕامان قه‌بووڵ یان ڕه‌د بکرێته‌وه. تۆ خۆت ده‌ڵێی مرۆڤ شه‌ریفترین مه‌خلوقه‌کانه و ته‌نیا عه‌قڵت داوه به مرۆڤ ئیتر چۆن چاو و گوێ و بیرمان ببه‌ستین. من پێموانییه تۆ ئه‌وه‌ت بوێت. یان هیوادارم که خوایه‌کی له‌و شێوه نه‌بیت.
خوا،
له‌م ڕۆژانه‌دا بیرم له تۆبه کرده‌وه، نه‌ک ئه‌وه‌ی تۆبه و شتی وا بکه‌م، ده‌ڵێن خوا تۆبه‌کاری له‌وانه‌ی که بێهیچ مه‌رجێک ده‌تپه‌رستن خۆشتر ده‌وه‌ێ. دوایی چه‌ندین ساڵ که‌سێکم له شوێنێک بینی، ئه‌و که‌سه پێشتر باوه‌ڕی به تواناییه‌کانی من نه‌ده‌کرد و ئێستا به‌هۆیه‌ک یه‌کترمان دیت. پاش من خۆش و تۆ خۆش پرسیاری کردم که ڕۆژگار چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌م و ئه‌م شتانه... گوتی ئه‌رێ فڵانی زۆرمان بیرکردووی و پێمخۆشه هاوکاریمان بکه‌یت به‌ڕاستی پێویستمان به که‌سانی کارامه‌ی وه‌کو تۆ هه‌یه. من وه‌ڵام": نا"م دایه‌وه به‌ڵام لێتناشارمه‌وه ئه‌و ڕۆژه زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم و هه‌ستم به به‌خته‌وه‌ری کرد. هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی که ئه‌و که‌سه هه‌ستی به هه‌ڵه‌ی خۆی کرد منی ئاوها شاد کرد. سه‌یر بوو ئه‌و هه‌سته، من هیچ پێویستم به‌و نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه نه‌مدیتبا هه‌ر له خه‌یاڵیشمدا نه‌بوو که‌چی ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌رم هه‌بوو. له‌وانه‌یه خۆشه‌ویستی تۆیش بۆ تۆبه‌کاران وا بێت... ئه‌وان تۆ ده‌سه‌لمێنن پاش بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆیه تۆ نرخێکی زۆرتریان بۆ داده‌نێی نه‌ک وه‌کو ئه‌وانه‌ی که کوێر کوێرانه ده‌تپه‌رستن.
خوا، ههههههه، له‌وانه‌یه کامێنتێکی دیکه‌م بۆ بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنم لێبکرێت و به ده‌نگی زل "پیتی گه‌وره" بۆم بنووسن که تۆ چیت ناوی خۆت له‌گه‌ڵ خوادا داده‌نێی. کورد گوته‌نی ئه‌نی وه‌ی، پێویستم به پشوویه‌که جه‌سته‌ی ماندوومی تێدا بحه‌سێنمه‌وه بۆیه سه‌ر ده‌خه‌مه کۆشت... ئاگات لێم بێت!
10:51 - 2009/2/17
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
من پێم وانیە خوا - ئەو خوایەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستە حەیاتەکە دروست کرابێ - کەمترین بایەخێک بۆ ئەو تۆبەکارانە دانێ هەر لەبەر ئەوەی کەوانە جیاوازییەکیان لەگەڵ دەروێشەکانی هەیە. ئەو خوایەی من دەیناسم '' زاتێکی'' سادیستە سادیست . حەزی لە کڕنۆش بردنی خەڵکەکەیە ، لە پاڕانەوە و لاڵانەوەیانە ، بە دیتنیان لەو حاڵەدا گەز گەز قەد دەکا !! . بۆ دوور بڕۆین ، هەر باسی خەتەنەی پیاوان : خوا بۆخۆی پیاوی بە پێستێکی زیادی لەسەری '' هینەکەی'' دروست دەکات و دەڵێ دەبێ بۆخۆت بیبڕی - جا چەند دێشێ !! . کەس نیە پێی بڵێ ئەرێ کابرا ئەگەر ئەو پێستە زیادیە ئیتر بۆ داتناوە؟ هەر بۆ چێژ بردن لە زیڕڕەی منداڵان ؟ باشە بۆ هەموو پیاوەکانت وەکوو پێغەمبەرە عەڕەبەکەت دروست نەدەکرد کە دەڵێن بە خەتەنەکراوی لەدایک بووە.
ئەرێ بەڕاست ، سەبارەت بەو زاتەش کە بەدەنگی گەورە نووسیبووی: هەر گوێشی مەدەرێ !! کابرا لەوەی دەچێ زۆر خەتەنە کرابێ !! . هەر بنووسە ، کاتێکی خۆش.
نه‌ناسراو - 23:12 - 2009/2/18
کۆمێنتی بێ‌ناو
دەزانی سیکه‌کان نینیۆک و موویان کورت ناکه‌نه‌وه چوونکه به بڕوای وان ئه‌وانه خودادادن و نابێت له‌ناو ببرێن. جا وەرە سەر له‌م به‌زمه دەرکه‌یت.
ڕات چییه به‌رامبه‌ر به که‌مپینێک بۆ وەستان به‌رانبه‌ر توندوتیژی به‌رامبه‌ر به پیاو?
نا بۆ سوونه‌تکردنی منداڵی ساوا به کوڕ و کچه‌وه!
هه‌ر به‌ڕاست...
min - 19:54 - 2009/2/20
دیسان خەتەنە
خه‌ته‌نه‌ی کوڕان بیدعه‌تێکی سه‌یره ، ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له‌سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌کانه‌وه بۆته باو و هیچ دیار نیه که هۆیه‌که‌ی چ بووه ئه‌وه‌نده‌یه له زۆر له تێکسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌کوو جۆره سه‌روه‌رییه‌ک ناوبراوه بۆ فیرعه‌ونه‌کان و نیشانه‌یه‌کی ئه‌شرافیه‌ت بووه و ته‌نانه‌ت کاتێک به چاوێکی سووک سه‌یری خه‌ڵکی دیکه کراوه ئه‌و خه‌ڵکانه به " خه‌ته‌نه نه‌کراوه‌کان " !!! ناو براون . له نیگاری سه‌ر دیواری به‌جێ‌ماو له فیرعه‌ونه‌کان چۆنیه‌تی خه‌ته‌نه کردن کێشراوه‌ته‌وه . ئه‌و داب و نه‌ریته - به‌ژانه!! – هه‌روه‌کوو زۆر له داب و نه‌ریت و بیروباوه‌ره‌کانی میسری کۆن له رێگای جووله‌کانه‌وه هاتوونه‌ته ناو ئایین و دواتریش جێگای خۆی له‌ناو ئیسلامه‌که‌دا دیتۆته‌وه . منداڵی جووله‌کان به‌پێی ئایینه‌که‌یان ده‌بێ له هه‌شت رۆژ دوای له‌دایک بوونیان خه‌ته‌نه بکرێن ، به‌و پێیه ده‌بێ حه‌زره‌تی مه‌سیحیش – ئه‌گه‌ر به‌راستی هه‌بووبێ – هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌دا خه‌ته‌نه کرابێ . به‌ڵام خه‌ته‌نه‌ی کوڕان هه‌رچییه‌ک بێ و چه‌نده به‌ئازاریش بێت دیسان به‌هیچ چه‌شنێک له‌گه‌ڵ خه‌ته‌نه‌ی کچان به‌راورد ناکرێ . کوڕ دوای خه‌ته‌نه کرانیش به ئاسایی سێکسی خۆی بکات و چێژیش له سێکسه‌که‌ی به‌رێت .
ئه‌مما ئه‌و خه‌ته‌نه‌ی کچانه به‌راستی تاوانێکی گه‌وره‌یه ، شتێکی زۆر دڕندانه‌یه . من تا هاتنیشم بۆ ئوروپا هیچم له‌وباره‌یه‌وه نه‌ده‌زانی و ته‌نانه‌ت نه‌مبیستبوو که شتێک به‌ناوی خه‌ته‌نه‌ی کچان هه‌یه . دواتر که زانیم ئه‌وجار به مێشکیشم نه‌ده‌هات که دابێکی ئاوا دواکه‌وتووانه و دڕندانه و دژی مرۆڤانه له‌ناو کوردیش دا هه‌بێ و پێم وا بوو هه‌ر له‌ناو ئافریقاییان باوه تا به‌هه‌ڵکه‌وت تووشی یه‌کێک له قوربانیه‌کانی ئه‌و ئاکاره نائینسانیه بووم : ئه‌وه هاوسه‌ری یه‌کێک له دۆستانی من بوو که پێکه‌وه هه‌موو شتێکمان بۆ یه‌ک باس ده‌کرد و هه‌ر له کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی زۆر نیزیک بووم . هاوسه‌ره‌که‌ی ژنێکی زۆر رێک و پێک و مرۆڤێکی زۆر باش بوو . ماوه‌یه‌ک بوو هه‌ستم ده‌کرد که کێشه‌یان هه‌یه و ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه هه‌بوو پێم خۆش بوو ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کم له‌ده‌ست هاتبا بۆم کردبان به‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت که کێشه‌که‌یان له‌سه‌ر سێکسه . بۆم ده‌رکه‌وت که خێزانی ئه‌و براده‌ره - که خه‌ڵکی گوندێکی ده‌وروبه‌ری بۆکان بوو - به منداڵی خه‌ته‌نه کراوه و له‌کاتی سێکس دا هه‌ستێکی زۆر که‌می پێ ده‌کات و له ئۆرگازم و مۆرگازم و شتی وا هیچ خه‌به‌رێک نه‌بوو و له ژیانیشی دا هه‌ستی پێ نه‌کردبوو و نه‌شیده‌توانی هه‌ستی پێ بکات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کلیتۆریۆس – یان به کوردی : میتکه - ی نه‌مابوو . زۆر زۆری بۆ به‌داخ بووم و زۆریشم به‌زه‌یی پێدا ده‌هاته‌وه .
من به‌دڵ ئاره‌زوو ده‌که‌ه‌م ئه‌و دابه وه‌حشییانه به‌یه‌کجاری له‌ناو بچێت به‌ڵام پێم وا نیه له‌و باره‌یه‌وه هیچم پێ بکرێت ، پێت سه‌یر نه‌بێ ، من پێم وایه ئیتر هیچم پێ ناگۆڕدرێت . تۆ به‌هێنانه گۆڕێی پێویستی کامپین له‌دژی خه‌ته‌نه نیشان ده‌ده‌ی که رووحی ئاڵ و گۆڕ و هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ گۆڕینی دنیات هه‌ر تێدایه ، من به پێچه‌وانه هه‌ست ده‌که‌م له‌و دنیایه‌دا ته‌ماشاچیه‌کم . بابه مرچ و مۆن و تووڕه‌که‌م به منداڵی زۆر فه‌یله‌سووفانه ده‌یگوت : دنیا وه‌کوو پیوازێک وایه ، پاک کردنی فرمێسکی زۆرت پێ ده‌ڕێژێ !! . من له پێناو پاک کردنی ئه‌و دنیایه فرمێسک و ئاره‌قه و ته‌نانه‌ت خوێنیشم رشت به‌ڵام ئێستا پێم وایه تاقه شتێکی که گۆڕاوه ئه‌وه بۆخۆم بووم .
نه‌ناسراو - 00:10 - 2009/2/22
|