| من و خوا |
خاکی که‌نعان بۆ ئێوه به‌مه‌رجێک...خوا ئه‌م کاته‌ت باش، ده‌مێکه نانووسم به‌ڵام بیرم زۆرجار له‌لاته. هێشتایش پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هه‌ر له‌سه‌ر تۆ شه‌ڕه. خوا نه‌خواسته مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه تۆ خه‌تابار بیت. ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ جیهان به‌شه‌ڕی جوله‌که و موسڵمان له غه‌زه‌دا سه‌رگه‌رم بوون و هه‌ن. ده‌ڵێن له یه‌کێک له کتێبه (پیرۆزه‌کانی) ئایینی موساییدا هاتووه که خوا مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر برایمدا کردووه و تێیدا هاتووه که : کوڕه‌کانت خه‌ته‌نه(سوونه‌ت) بکه و منیش خاکی که‌نعانت ده‌ده‌مێ! ئه‌مه له نێو موساییه‌کاندا بوو به باو. پاشان محه‌مه‌د هات و له پێشدا چاوی له یورشلێم بوو، کردی به یه‌که‌م قیبله و پاشان نازانم مو‌سا که که‌لیموڵایه لای خوا شکایه‌تی کرد یان چی، محه‌مه‌د پاشگه‌ز بووه‌وه. به‌هه‌رحاڵ با له‌بابه‌ت دوورنه‌که‌ومه‌وه، پێغه‌مبه‌ری لای خۆمانیش سونه‌ت و خه‌ته‌نه‌ینێرینه‌ی کرده داب. ئێستاخوا نازانێ چی له‌م دوو گرووپه بکات... هه‌م موسڵمان خه‌ته‌نه کراون و هه‌م جووله‌که و به پێی په‌یمان و مامه‌ڵه‌که‌ی نێوان و خوا و برایمی باوکی عه‌ره‌ب و جوله‌که هه‌رچی خه‌ته‌نه‌کرابێت مافی به‌سه‌ر خاکی که‌نعان که غه‌ززه‌یش به‌شێکێتی، هه‌یه. ئێستا بۆ من ئه‌مه بۆته پرسیارێکی گه‌وره... باشه خه‌ته‌نه‌کردنی نێرینه و به‌خشینی خاک چ په‌یوه‌ندییه‌کان به‌یه‌که‌وه هه‌یه؟!
23:05 - 2009/2/9 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! - نوور ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||