|
چینی: دیاری نهکراو
خوا،
ئهم کاتهت باش. دهزانم سهرت زۆر قاڵه به گێڕانی جهژنی له دایکبوونی کوڕه خێر لهخۆ نهدیووهکهت. کارتۆنێک ههبوو کاتی خۆی کریسمسم بۆ ئهو کارتۆنه پێخۆش بو... منیش دیتنی کارتۆنهکه به تۆ و میوانهکانم دهکهمه دیاری.
A Christmas Carol
01:10 - 2008/12/26
-
کۆمێنتی بێناو
ساڵی تازە لە خۆشت پیرۆز بێ .
ئەوەی راست بێ زۆر کەس گومانی لەوە دا هەیە کە رۆژی 25 ی دیسامبر و جێژنەکانی پەیوەندیدار بەو لەبنەڕەترا هیچ فڕێکیان بە لەدایک بوونی عیسا مەسیحەوە هەبێ چونکە ئەو رۆژە بەر لە بڵاوبوونەوەی ئایینی مەسیحیش لە ئوروپا و بەتایبەتی لە رۆم دا جێزن بووە . لەوە دەچێ ئایینی مەسیح و پەیرەوانی ناچار بووبن مل کەچ کەن بۆ زۆر لەو داب و نەریت و رێ و رەسمانەی بەر لە خۆیان و ئەو داب ونەریتانە بەشێوەیەک بکەنە بەشێک لە ئایینەکەیان . 25 ی دیسامبر لە رۆم دا جێژنی لەدایک بوونی '' مێترا '' بووە و ئەوە لە جێژنە گەورەکانیان بووە . مێترا لە خودا گەورەکان بووە و بەتایبەتی لە لای لەشکرێکانی رۆم دا ریزی هەبووە . رۆمێکانیش ئەو خوایەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زەردەشتێکان وەرگرتووە کە ئەویش - ئەزقەزای رەببانی !! - لە پەیوەندی خوا لەگەڵ ئافرەتێک دروست بووە ، وا دیارە خوا لێرەش دا قەوماندوویەتی . کۆمێنتەکە زۆر لەوە درێژتر دەبێ دەنا بۆم دەنووسی کە ئەفسانەی پەیوەندی دایکی مەسیح و مێتراش لەگەل خوا و دروست بوونی منداڵەکانیانیش زۆر لەوەش کۆنترە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بابلێکان و وا دیارە ئەوە ئەوە '' تەممووز '' و '' سەمیرامیس '' بن کە دواتر گۆڕاون بۆ '' مێترا'' و '' ئاناهیتا '' و دواتر بوونەتە '' مریەم '' و '' عیسا '' .
داری کریسمس و ئەو زەرق و بەرقەی کە پێشیدا هەڵداوەسن هی سەردەمی بەر لە پەیدا بوونی ئایینی مەسیحە و سەیر ئەوەیە کە لە سەدەی دووی زایینی کاتێک ئەو ئایینە هێشتا قاچاغ بوو پەیرەوانی ئەو دینە زۆر لە دژی رازاندنەوەی داری کریسمس بوون و ئەوەیان بە کارێکی خراپ زانیوە . رازاندنەوەی دار - و جێژنێک کە هەر دەکەوێتە دەوروبەری کریسمەس و جێژنی دەستپێکی زستان بووە لە داب و نەریتەکانی قەومە ژێرمەنەکان بووە کە مەسێحێکان بە مل کەچ کردن بۆ زۆر لە رێ و رەسمەکانیان توانیویانە بیانکەنە مەسیحی .
بە گشتی لە رەسەنایەتی بوونی کەسێک بەناوی عیسا مەسیح زۆر شک و گومان هەیە . بەتازەیی چاوم بە لێکۆڵینەوەی پرۆفیسۆرێکی ئیتالیایی کەوت کە زۆر لەگەل زمانە کۆنەکان ئاشنایە . ئەو کابرایە دەڵێ هەموو ئەو شتانەی کە سەبارەت بە عیسا مەسیح دەگوترێن لەراستیدا لە یۆلیۆس سێزار دا هەن و ئەو هەزار و یەک بەڵگەی دێنێتەوە کە لە راستیدا عیسا مەسیح هەمان یۆلیۆس سێزارە - کە لە 50 ی بەر لە زایین دا بە غەدر کوژرا و زۆر لە لای خەڵک خۆشەویست بوو . ناوی کابرا بریتیە لە : Francesco Carotta و بەراستی نووسراوەکەی بایەخی تێڕامانیان هەیە ، لەو لینکەی خوارەوە دەتوانی کورتەیەک لە کتێبەکە و بیروباوەڕی کابرا بخوێنێوە :
http://www.carotta.de/eindex.html
دەبینم دیسان کۆمێنتەکە زۆر درێژ بۆوە ، جارێکی دیکە سەری ساڵ و لەدایک بوونی مەسیح و مێترا و تەممووزت لێ پیرۆز بێ .
نهناسراو - 17:23 - 2009/1/1
کۆمێنتی بێناو
سپاس بۆ کۆمێنت و لینکهکان،کهمێک درەنگ هات بهڵام پهندێکی خۆمانه ههیه دهڵێت، بێته لهیت ذهن نێڤه!. بهو پێیه بێت ئیتر کتێبی عیلمهکهی لای خۆمانیش دەچێته ژێر پرسیارەوە...
min - 12:03 - 2009/2/1
|