|
چینی: دیاری نه‌کراو
خوا، ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆر و مانگی خوڵقاند. (نیگاری میکل ئانجلۆ) خوا، پێموایه پێت‌خۆش نییه ئه‌م وێنه‌یه دانێم بۆیه سێ، چوار جار لێمتێکچوو و کرته‌ی دوگمه‌ی هه‌ڵه‌م کرد و هه‌رچیم نووسیبوو فت بوو... به‌هه‌رحاڵ نازانم بۆ نێوچاوانت تێکناوه، له‌به‌ر سه‌رسوڕمانته له گه‌وره‌یی کاره‌که‌ی خۆت یان هۆی ماندووبوونته یان هه‌روا ڕووگرژی? هه‌رچه‌ند میکل ئانجلۆ ئاوها تۆی بینیبێت و ئاوها تۆی پێ قۆز بووبێت، من شێوه‌ت ئاوه‌ها نایه‌ته پێش چاوم. هه‌ر پیره‌پیاوه ورگنه گرینۆکه‌که‌ی فیلمی کارتۆنی کاسپه‌رم دێته پێش چاو.
19:36 - 2008/12/6
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
لە نیگاری میکل ئانجێلۆ را دەردەکەوێ :
- خوا بە جحێڵی جەوانێکی باش بووە و بە پیریش وا دیارە چاک بەخۆی رگەیشتووە.
- خوا - شوکور - قژزەرد و چاوشین نیە و ئەگەر هێندێک لێی وورد بێوە هەر لەخەڵکی ئەو دەوروبەرانەی خۆمان دەچێ ، داخوا کوڕی کام دەست‌قەڵشیویە !!.
- پێستێکی زۆر ساغیشی هەبوە - نازانم بەر لەوەی رۆژ ساز بکرێ کرێمەکان بە چەند دەستە دابەش دەکران ؟!! خۆ شەو و رۆژ نەبووە .
میکل ئانجێلۆ لە نیگارێکی دیکە دا بەناوی The creation of man دیسان خوای کێشاوەتەوە ، لەو لینکەی خوارەوە دەتوانی بیبینی ، ئەوەیان زۆر سەرنج راکێشە بەتایبەتی بەو هەموو ' ووردەکاری'یانەی!!. ئەو نیگارە بۆ ئەوەی دەبێ زۆری لەسەر بنووسی .
کاتێکی خۆش.
http://farm1.static.flickr.com/14/90951570_8344f20aa6_o.jpg
نه‌ناسراو - 00:53 - 2008/12/9
کۆمێنتی بێ‌ناو
وەڵا بابه "وردەکاری" به‌مه دەڵێن. ئه‌رێ دەبێ کێ بیری بۆ ئه‌وەی چووبێت ئه‌و نیگارانه له قووبه‌ی سیستیندا بکێشرێت?! که‌شه و نانی بێچارە مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌ماشای که‌ن و بڵێن " ئه‌م نانه به‌و ڕۆنه"
min - 00:28 - 2008/12/11
کۆمێنتی بێ‌ناو
ئەتۆ بڕوا دەکەی ئەو قەشە و ژنە تەرکی دنیایانە بەراستی پابەندی ئەو دوورەپەرێزی لە سێکس و هەرچیەکی لەگەڵ سێکس پەیوەندی هەبێ ببن ؟ من بڕوا ناکەم . ئاخر دەکرێ کەسێک پەیدا بێ بیر لە سێکس نەکاتەوە یان - بەهەرجۆریکی بێ - نەیکا ؟ من بۆخۆم ناتوانم بڕوا بکەم و پێشم وایە ئاشکرا بوونی پەیوەندی سێکسی نێو قەشەی کلیساکان لە ساڵانی دوایی دا بەڵگەیەکن بۆ ئەو کارە . من لە بنەڕەتڕا تێناگەم ئەوانەی ئایینی مەسیحیان لە سەرەتا دا داڕشتووە بە راگەیاندنی ئەوەی کە ' سێکس تەنیا بە مەبەستی منداڵ دروستکردن رەوایە' و ' سێکسی دەرەوەی چوارچێوەی ژن و مێردایەتی قەدەغەیە ' بۆ سەریان لە خەڵک و لە خۆیان شێواندووە . ئەوە لە حاڵێکدا لە ئایینی جوولەکاندا سێکس بۆ لەززەت بردن شتێکی رەوایە.
بەکورتی : من باوەڕ ناکەم قەشەو و ژنانی کلیسا بە ' ئەو نانە بەو رۆنەی ' قەناعەتیان کردبێ و پێم وایە ' بابۆڵە'ی چاک چاکیشیان بادابێ .
نه‌ناسراو - 13:41 - 2008/12/15
!!!!!!!!
MN TEE NAGAM LA MABASTE AM MALPARAE JANBT..! BO SWK KRDNEE XWT DRWSTT KRDWA? YAN BO CHEE BO BEREZ KRDNEE XWT? BOO SWKAYATY BA KASEEK AKAN KA XALQE TOO MNESHW HAMO AW KAWNAYA ? TEENAGAM HECH ESFADAYAK AKAE LAM QSANAT ? AXR TA KAEE BER NAKANAWA ? TA KAEE ABEE JAHELANA BZHEEN? TAKAE KONA PARSTEW BT BARSTE? BO ABEE WA BEE? HA...! ZWR LAM SAERA BAW JORA NAWEE SAETAKATA KA XWTT LAGAL XWA DANAWA ? ASLAN CHON ATWANEE NAWE XWAE GAWRA BHENEE KA AWANA ZALAMEKEE BER TYASKO 3ALMANEW NA INSAN BEET ? BADAXAWA BO XAWANEE KURD BLOGGER KA AM MALPARAE JANABTAN DA NAXAN... NAZANM BEE AGAN LAM MALP[ARA..!!? YAN XWSHYAN PEEYAN BASHA AM QSANA
نه‌ناسراو - 18:35 - 2009/1/27
|