|
چینی: دیاری نه‌کراو
Kurdish Suffering ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه فیلمێکه که ژوانۆ ڕۆژبه‌یانی له‌سه‌ر باسی ئه‌نفال سازیکردووه و له چه‌ند به‌شێک پێکهاتووه. ئه‌گه‌ر زۆر هه‌ست ناسکن ته‌ماشای مه‌که‌ن! به‌ڵام تۆ، خوا ته‌ماشای که له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌م که ئه‌وه ڕوویدا، تۆ خه‌ریکی سازکردنی گه‌ردوونێکی تر بووبیت! انفال چيست ؟. مـفـهـوم اصـلـى انـفـال نـه تـنها غنائم جنگى بلكه همه اموالى را كه مالك خصوصى ندارد مثل بـيـشـه زارها, جنگلها, دره ها و سرزمينهاى موات ـ شامل مى شود و تمام اين اموال متعلق به خدا و پـيـامـبر(ص ) و قائم مقام اوست , و به تعبيرديگر متعلق به حكومت اسلامى است و در مسير منافع عموم مسلمين مصرف مى گردد.وایه خۆ کوردستان موڵکی تایبه‌تی که‌س نه‌بوو تازه سه‌رزه‌مینی خێو‌و جنۆکه و دێوو درنجه. کاتی خۆیشی خاڵی سه‌ددام فه‌رمووی که کورده‌کان ئه‌سڵییان دێوه! جا بۆیه و له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ددام له بنه‌چه‌وه سه‌یده و نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدار و وارثی ئه‌وه که‌واته شتێکی زۆر سروشتییه که ماڵ و موڵکی بێخاوه‌نی کوردستان بۆ ئه‌و بگه‌ڕیته‌وه! ئه‌ڵاهوووو ئه‌کبه‌ر! نـكـتـه ديگر اين كه در شان نزول خوانديم در ميان بعضى از مسلمانان مشاجره اى در مورد غنائم جـنـگى واقع شد و براى قطع اين مشاجره نخست ريشه آن كه مساله غنيمت بود زده شد و بطور دربست در اختيار پيامبر(ص ) قرار گرفت ,سپس د‌ستور اصلاح ميان مسلمانان و افرادى كه با هم مشاجره كردند, به ديگران داد. اصولا ((اصلاح ذات البين )) و ايجاد تفاهم و زدودن كدورتها و دشمنيها وتبديل آن به صميميت و دوستى , يكى از مهمترين برنامه هاى اسلامى است . وه‌ی له خۆم غه‌رێبێ، خۆ وام زانی ئسلاحی زاتولبه‌ین نێوان خۆشکردن و ئاشتکردنه‌وه‌یه، که‌چی ئه‌وه بۆم ڕوون بووه‌وه نه‌بابه گیان، ئه‌مه مه‌سه‌له‌که هه‌ر هینه، شه‌ڕمه‌که‌ن هه‌رچیتان ده‌س که‌وت له ماڵ و حاڵی کوردی کافر هه‌مووی بۆ خۆتان و ئازادن له بردنی. هه‌مووتان مافی تاڵان کردنتان هه‌یه. به‌ناو که‌وون به‌لاشه! و در تـعـلـيـمات اسلامى به اندازه اى به اين موضوع اهميت داده شده كه به عنوان يكى از برترين عبادات معرفى گرديده است . امـيرمؤمنان على (ع ) در آخرين وصايايش به هنگامى كه در بستر شهادت بودبه فرزندانش فرمود: ((مـن از جـد شـما پيامبر(ص ) شنيدم كه مى فرمود: اصلاح رابطه ميان مردم از انواع نماز و روزه مستحب هم برتر است )). وه‌ی له به‌رتان مرم هه‌ی! (آيه ).
16:10 - 2008/4/16
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌نفال هۆلاکۆستی کورد بوو . ئه‌وه‌ش شتێک نیه که بۆ جاری یه‌که‌م بگوترێ ، به هه‌زاران و ملیۆنه‌ها جار گوتراوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌رجاره که بیری لێ ده‌که‌مه‌وه ناتوانم سه‌رسووڕمان و بێ‌باوه‌ڕی و په‌رۆشی خۆشم بشارمه‌وه له‌ئاست هه‌ڵوێستی کورد به‌رانبه‌ر به‌و قه‌ڵاچۆ به‌کۆمه‌ڵه‌ی میلله‌ته‌که‌ی خۆی . کورده وا ساردوسڕ ده‌روانێته ئه‌و کاره‌ساته هه‌رده‌ڵێی له خه‌ڵکێکی دیکه رووی داوه . ده‌ڵێی ئه‌و ژنه ره‌شپۆشه وێنه‌ی جگه‌رگۆشه به‌ده‌ستانه له چین و ماچین را هاتبن نه‌ک هه‌ر له‌و ئاووخاکه‌ی که ناوی کوردستانه ، ئه‌و خاکه‌ی سه‌روبنی قسه‌کانمان پێک دێنێ .ده‌ڵێی ئه‌و حه‌وت هه‌شت هه‌زار بارزانیه قه‌ڵاچۆ کراوه کۆمه‌ڵێک ده‌لینگ‌فشی ئافریقایی بووبن که گرفته‌که‌یان هیج په‌یوه‌ندیه‌کی به ئێمه‌وه نه‌بووبێ .
جووله‌که له ساڵه‌کانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م دا قه‌ڵاچۆکران . بڕوانه ئه‌وان چ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یادی هۆلاکۆست له‌ناو نه‌چێ . بڕوانه ئۆردوگاکانی مه‌رگ و ترانزێتی جووله‌که‌کان له له‌هستان و له ئوروپای رۆژاوا . ساڵانه ده‌یان ملیۆن که‌س سه‌ردانیان ده‌کا . له ئاشویتس دنیایه‌کیان که‌وش له‌سه‌ر یه‌ک هه‌ڵداوه‌ته‌وه - که ده‌ڵێن – که‌وشی و سه‌رپایی زیندانیه چاره‌ره‌شه‌کان بووه . مرۆڤ مچوڕکی به له‌شی دا دێ که ئه‌و دیمه‌نانه ده‌بینێ . له‌وانه‌یه بڵێی جووله‌که ده‌سه‌ڵاتی مێدیای جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، ئه‌وه راسته به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕێکی قووڵیشی به‌و کاره‌ی هه‌یه که بۆ قوربانیه‌کانی هۆلاکۆست ده‌یکا . ساڵێ رۆژێکی له ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌ققه‌یه‌ک دار و به‌رد بێده‌نگ راده‌وه‌ستێ ، ئه‌و کاره‌شیان به‌راستیه ، نه ماشێن ده‌گه‌ڕێ ، نه قه‌تار ، خه‌ڵک ده‌بینی تێکڕا بێده‌نگ راوه‌ستاوه و به‌یادی هۆلاکۆست سه‌ری به‌رداوه‌ته‌وه . جا ئه‌وجار بڕوانه کورده‌ی .
یه‌ک دوو مانگ دوای رووخانی سه‌ددام سه‌ردانی کوردستانم کرد . ده‌مزانی یه‌کێک له‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌نفالکراوی تێدا کۆده‌کراوه ( بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێڕا به‌ڕێ بکرێنه قه‌سسابخانه‌کانی به‌عس ) شوێنێکی نیزیک به شارۆچکه‌ی قوشته‌په بوو . سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌م کرد . دنیایه‌ک جلکی ژنی کوردی و جل و به‌رگی منداڵان ، بووکه‌شووشه و یاری منداڵی فه‌قیری کوردی : تۆپی چکۆڵه‌ی پلاستیک و ماشێنی بێ ته‌گه‌ری خۆڵاوی کوڕان . لێره و له‌وێ . شوێنه‌که بۆنی مردنی لێده‌هات . ئه‌و هۆڵه درێژانه که ده‌تزانی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان وه‌کوو مه‌ڕ تێدا په‌ستاوتووه ، ئه‌و دیوارانه‌ی پر له دروشمی " امة عربیة واحدة ذات رسالة خالدة " و " اذا قال صدام قال العراق " . ئه‌و خه‌ڵکه‌م دێنا به‌رچاو ، بڵێی چۆن و له‌کوێ کوژرابن ، بڵێی ئه‌و بووکه‌شووشه یان ئه‌و ماشێنه پلاستیکه هی کام " مناڵی چاوگه‌شی کورد " بووبێ ، بڵێی چیان چێژتبێ . ئه‌وه ئاشوێتسێکی کورد بوو ، "داخائۆ " و " سۆبیبۆر" ی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆم بوو . ته‌نیا ده‌نگێکی که ئه‌و ته‌نیاییه سامناکه‌ی ده‌شکاند ده‌نگی خه‌ڵکێکی قوشته‌په بوو که هاتبوون بۆ وێرانکردنی شوێنه‌که ، خه‌ڵک هاتبوون بۆ ده‌رهێنانی بلۆکه‌کان !! و ده‌رگاوپه‌نجه‌ره‌کان . له‌کن کورده‌ی بلۆکێک یان ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه‌ک – یان ته‌نانه‌ت چینکۆی سه‌ربانێک له مێژووه‌که‌ی گرینگتر بوو . جا باس له‌وه ناکه‌م که چۆن چاو له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌کرا ، چۆن ده‌یانڕوانیه ئافره‌ته‌کانیان ، چۆن له که‌لاوه‌ش دا رێگایان نه‌ده‌دان ، چۆن ئه‌و ژنه ره‌شپۆشه جه‌رگ سووتاوانه ناچاربوون به ته‌نه‌که کۆن ماڵێک وه‌سه‌ر یه‌ک بنێن .
سه‌رم ئێشاندی به‌ڵام بریا وا نه‌باین ، بریا قه‌دری خۆمان و مێژووکه‌مانمان گرتبا.
نه‌ناسراو - 01:20 - 2008/4/17
|