|
چینی: دیاری نه‌کراو
نه‌ناسراو کامێنتێکی سه‌رنجڕاکێشی نووسیبوو، منیش له‌سه‌ر ئیزنی خۆی دووباره لێره‌ی داده‌نێمه‌وه: بیری پڕش و بڵاوی شه‌و درەنگانێک که ده‌ڕوانمه ژیانی ئه‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، مووسا ، عیسا مه‌سیح و محه‌ممه‌د ده‌ببینم له چه‌ند بوواری ژیانی شه‌خسی خۆیاندا وه‌کوو یه‌ک چوون. هه‌رسێک له که‌ش و هه‌وایه‌کی بنه‌ماڵه‌یی زۆر نائاسایی و سه‌یر دا گه‌وره بوون . له‌باره‌ی ژیانی هیچ کامیان دا ناتوانی بڵێی ئه‌وانه ژیانێکی وه‌کوو ژیانی به‌شه‌رانیان هه‌بووه و به‌تایبه‌تی ناتوانی بڵێی که منداڵێکه‌یان منداڵییه‌کی ئاسایی بووه . پێم وایه سه‌رده‌می منداڵی و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕکردنی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سایه‌تی کابرای هه‌یه . محه‌ممه‌د ده‌ڵێن هه‌تیو بووه و بێ دایک و بێ باب له‌ماڵه خزمان دا گه‌وره بووه ، جا خوا ده‌زانێ خزمی محه‌ممه‌د چ توحفه‌یه‌ک بووبن . منداڵی هه‌تیویان ناردۆته به‌ر مه‌ڕی و هه‌روه‌کوو لای خۆمان له چه‌پپۆکی جه‌ماوجه‌مان بێبه‌شیان نه‌کردووه. مووسا له سه‌وه‌ته‌ی کراوه و به‌چۆمی دادراوه و – ئه‌زقه‌زای ره‌ببانی – ده‌بێته کوڕی فیرعه‌ونی ( گه‌رچی ئه‌و چیرۆکه‌ی منداڵ ده سه‌وه‌ته کردن و به چۆم دادانه کۆنه و له چیرۆکی مووسا دا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه ) . مووسا ( مۆزس = کوڕ ) سه‌رده‌می منداڵی خۆی به‌دوور له ئامێزی بنه‌ماڵه‌ی خۆی تێپه‌ڕ کردووه ، دوور له دایک و باب و له‌گه‌ڵ هه‌ستی فه‌رق و جیاوازی و هه‌ڵاواردن له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه . ژیانی بنه‌ماڵه‌یی عیسا مه‌سیحیش له‌و دووه‌ی تر باشتر نه‌بووه . تۆ چاو بکه‌یه‌وه و فام بکه‌ی و له دایکت بپرسی : ئه‌رێ دایه بابی من کێیه ؟ پێت بڵی : بابت له راستیدا خودا بۆخۆیه‌تی !! له‌و حه‌وایه‌ی را هاته‌خوار و زگی پڕ کردم !! ئه‌تۆش کوڕی خودای . دیمه‌نی منداڵێکی ئاوا بێنه به‌رچاوت کاتێک ووڵامێکی ئاوا ده‌بیسێ . بڵێی منداڵی گه‌ڕه‌ک چه‌ندیان ئه‌زیه‌ت کردبێ و چه‌ند جاران به " حه‌رامزاده" و " کوڕی هینه‌که" وه‌دوای که‌وتبن ، کێ باوه‌ڕی به‌و توڕڕه‌هاته‌ی بووه ، کوڕی خودا ؟؟!! . محه‌ممه‌د و عیسامه‌سیح له بوواری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ژنانیشه‌وه خاڵێکی هاوبه‌شیان هه‌بووه : هیچکامیان په‌یوه‌ندێکی ئاسایی و وه‌کوو به‌شه‌رانیان له‌گه‌ل ژنان نه‌بووه . یه‌کیان په‌رێزی لێ کردوون ( بڵێی ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌زمه‌که‌ی دایکی له‌گه‌ل خوا نه‌بووبێ ؟) و ئه‌وی دیکه‌یان – تا ئه‌و جێگایه‌ی زانراوه - حه‌شری پێ کردوون ( له‌باره‌ی ژیانی سێکسی پێغه‌مبه‌ر تا 24 ساڵی که خه‌جێی هێنا هیچ نه‌گوتراوه ، تۆ بڵێی محه‌ممه‌د تا 24 ساڵی سێکسی نه‌بووبێ ؟ ) . ئه‌وه‌ی له ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر دا سه‌رنجم راده‌کێشێ خولیا بوونی محه‌ممه‌د به بێوه‌ژنان بووه ( پێغه‌مبه‌ری مه‌زهه‌بێک که به‌ڵێنی به په‌یره‌وه‌کانی خۆی ده‌دا که له به‌هه‌شت دا سه‌رو حه‌فتا و دوو حۆری کچی باکیره‌یان پێ ده‌درێت که هه‌رچی له‌گه‌ڵیشیان بنوون هه‌ر کچ بمێننه‌وه ، که‌چی بۆخۆی هه‌ر خه‌ریکی بێوه‌ژنان بووه و له‌هه‌موو ژنه‌کانی ته‌نیا ئایشێ کچ بووه ئه‌ویش منداڵێکی شه‌ش حه‌وت ساڵه بووه ). محه‌ممه‌د تا خه‌جێ ژیاوه ژنی دیکه‌ی نه‌هێناوه ( بڵێی نه‌یوێرابێ ؟ ) به‌ڵام دوایه به په‌له‌په‌ل هه‌وڵی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ساڵانی تاقه‌ژنێتی خۆی داوه . ساڵی وا هه‌بووه سێ ژنی هێناوه ، له ساڵی کۆتایی ژیانی دا بۆ نموونه که " ئوم حه‌بیبه" و " سه‌فییه " و " مه‌یموونه بنت حارس" ی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا هێناوه . خۆش ئه‌وه‌یه که محه‌ممه‌دی د.خ که بۆخۆی ژنی خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه له خه‌ڵکی حه‌رام کردووه که دوای خۆی ژنه‌کانی بێننه‌وه !! چ به‌رچاو ته‌نگ !!
13:18 - 2008/4/15
-
|