|
چینی: دیاری نه‌کراو
ئه‌م کاته‌ت باس خوا، ده‌زانی ئه‌مڕۆ زۆر گوڵ بوویت؟ پێش چه‌ند ساڵێکیش به‌ر له ئه‌مڕۆ هه‌ر ئاوها گوڵ بوویت، بۆیه ئه‌و بڕیاره گرنگه‌ت دا، نا؟! سپاس!
15:25 - 2008/4/7
-
ویبلاگێكی بێ مانا‌و بێ به‌رهه‌م
خاوه‌نی ئه‌م ویبلاگه كه كه‌سێكی ده‌روون نه‌خۆشه، ئه‌مه ش به نووسینه‌كانییه‌وه زۆر جوان دیاره، ئه‌گینا هه‌ر مرۆڤێكی عاقڵ سه‌یرێكی وردی خۆی و ده‌ورو به‌ری بكات گه‌وره‌یی و توانای خوای بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.. كاتێك هاتمه نێو ویلاگه‌كه وامزانی بابه‌تی زانستی و فیكری و فه‌لسه‌فی تیادا روون ده‌كرێته‌وه نه‌ك پر كرابێت له قسه‌ی پووچ و بێ‌مانا، به‌ڵام دیاره جام چی تیا‌بوو هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌ڕژێ نووسه‌ریش هیچی پێ نییه جگه له‌م قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
نه‌ناسراو - 10:56 - 2008/4/14
منیش ئاوا ده‌ڵێم
من پێم وایه ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌م وێبلاگه ده‌نووسێ باوه‌ڕی به خوا هه‌یه بۆیه کاتی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌کات و له‌گه‌ڵی ده‌که‌وێته راز و نیازه‌وه. ئه‌و ئه‌و شتانه‌ی له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا ده‌یبینێت و ده‌یبیسێت له‌گه‌ڵ خوایه‌ک (کامه‌یان، نازانم) ده‌یهێنێته به‌ر باس و ئاخافتن. له راستیدا ئه‌و هه‌مان شت ده‌کات که میلیۆنان موسڵمان له شه‌و و رۆژدا پێنج جار ده‌یکه‌ین. به‌ڵام جیاوازی ئاخافتنی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاخافتنی نووسه‌ری ئه‌م وێبڵاگه له‌وه‌دایه که ئه‌وان هه‌مان قسه دوپات و هه‌زارپات ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م وێبلاگ نووسه باسی ئه‌و شتانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات که هه‌نووکه‌یین. تازه قسه و باسی ئه‌وان به زمانێکه که هیچ دوور نییه ئه‌و کۆمێنت نووسه‌ی پێش من لێی تێنه‌گات به‌ڵام به هیوای لێڕازیبوونی خواکه‌ی، رۆژی پێنج جار ده‌یکات بێ ئه‌وه خۆیشی بزانێ چی ده‌ڵێ.
Mardin - 23:37 - 2008/4/14
|