چینی: دیاری نه‌کراو
به پسکه پسک هات و کتێبێکی دامێ. پێموابوو داخوا ئه‌مه کتێبی قاچاغ و ماچاغه به‌ڵام وا نه‌بوو به‌ڵکو باسی ژیانی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری نازدار د.خ بوو. کتێبه‌که له عه‌ره‌بستانی سعودی له چاپدراوه و به ئینگلیزی نوسراوه. که‌واته بۆ خه‌ڵکی ڕۆژئاوا کراوه که چاویان بۆ ڕاستییه‌کان بکرێته‌وه. منیش ئه‌م به‌یانییه به بێئێوه ناخۆش کاتی نانی به‌یانی ته‌ماشایه‌کم کرد و یه‌کسه‌ر چاوم چووه سه‌ر به‌شی ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌م زانیارییه دانسقانه‌م ده‌ستکه‌وتن: 1. پێغه‌مبه‌ر د.خ کابرایه‌کی هه‌وه‌سباز نه‌بووه و ئه‌وه نییه هه‌تا خه‌دیجه له ژیاندا بوو ژنی دیکه‌ی نه‌هێنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆریش له موحه‌مه‌د گه‌وره‌تر بوو و کوڕی لێنه‌ده‌بوو و ... هتد. 2. هیچکام له ژنه‌کانی باکره نه‌بوون، جوان نه‌بوون و زۆربه‌یان له خۆی گه‌وره‌تر بوون.** 3. ئه‌ی بۆ هه‌ر لۆمه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌که‌ن بۆ فره ژنی، خۆ مو‌سا و پێغه‌مبه‌ره‌کانی تریش ژنیان زۆر بووه، بگره زۆرتریش له پێغه‌مبه‌ر؟* |*ئه‌م پرسیاره من نه‌مکردووه له‌و کتێبه‌دا کراوه. 4. هیچکام له ژنه‌کانی بۆ چاوچاوێن و به دڵداریکردن نه‌هێناوه به‌ڵكو ئامانجێکی دیکه‌ی هه‌بووه ئه‌ویش یان سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایینی بووه. نمونه: زه‌ینه‌بی کچی جه‌حش که ژنی زه‌ید بوو که بۆ خۆی کردبووی به کوڕی خۆی. یان پێغه‌مبه‌ر بووکه‌که‌ی خۆی خواست بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته قۆڕه‌ی که ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه و نه‌ده‌با ژنی "پسرخواند" خۆیان بێنن لابرد و به ئه‌مری خوا ئه‌و قه‌یده‌یش نه‌ما! یان کچی سه‌رۆک هۆزه‌کانی ده‌هێنا بۆ پته‌وکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام. * * ده‌ڵێن راه قودس از کربلا می‌گذرد! 5. نابێ ته‌ماشای فره‌ژنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست به چاویلکه‌ی ئه‌مڕۆوه بکه‌ی، ده‌بێت له بارودۆخی ئه‌و زه‌مانه وردبیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له حیکمه‌ته‌کانی سه‌رده‌ربێنی.* * ئه‌ی باشه بۆ هه‌ر ئه‌و حوکمانه به ئه‌م سه‌رده‌مه به‌کار دێنن، لا حول ولا قوه الا بالله! ** کاتێک پێغه‌مبه‌ر بوو به بێوه‌پیاو پاش مه‌رگی خه‌دیجه، ته‌مه‌نی پتر له 50 ساڵ بوو. عایشه 9 ساڵان بوو. عایشه کچ بوو جوان بوو و زۆۆۆۆۆریش له پێغه‌مبه‌ر د.خ گه‌نجتر بوو. *** ئه‌رێ ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی دامێ خێری ده‌گاتێ یان له‌و دنیا ده‌یهێنن و ده‌یبه‌ن؟! خوایه گیان به گه‌وره‌یی خۆت بیبه‌خشه! **** ئه‌مه ته‌نیا ڕامانی 5 ده‌قیقه‌ی ئه‌و کتێبه بوو. ***** هیچ له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمی فتنه‌دا نیم. کابرا پیاوێکی ڕه‌گه‌زپه‌رسته و هیچی دیکه! چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز... مه‌رگتان نه‌بینم هه‌رگیزاو هه‌رگیز!
15:37 - 2008/4/1
-
بیری پڕش و بڵاوی شەودرەنگانێک
که ده‌ڕوانمه ژیانی ئه‌و سێ پێغه‌مبه‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، مووسا ، عیسا مه‌سیح و محه‌ممه‌د ده‌ببینم له چه‌ند بوواری ژیانی شه‌خسی خۆیاندا وه‌کوو یه‌ک چوون. هه‌رسێک له که‌ش و هه‌وایه‌کی بنه‌ماڵه‌یی زۆر نائاسایی و سه‌یر دا گه‌وره بوون . له‌باره‌ی ژیانی هیچ کامیان دا ناتوانی بڵێی ئه‌وانه ژیانێکی وه‌کوو ژیانی به‌شه‌رانیان هه‌بووه و به‌تایبه‌تی ناتوانی بڵێی که منداڵێکه‌یان منداڵییه‌کی ئاسایی بووه . پێم وایه سه‌رده‌می منداڵی و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕکردنی کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر دروستبوونی که‌سایه‌تی کابرای هه‌یه . محه‌ممه‌د ده‌ڵێن هه‌تیو بووه و بێ دایک و بێ باب له‌ماڵه خزمان دا گه‌وره بووه ، جا خوا ده‌زانێ خزمی محه‌ممه‌د چ توحفه‌یه‌ک بووبن . منداڵی هه‌تیویان ناردۆته به‌ر مه‌ڕی و هه‌روه‌کوو لای خۆمان له چه‌پپۆکی جه‌ماوجه‌مان بێبه‌شیان نه‌کردووه. مووسا له سه‌وه‌ته‌ی کراوه و به‌چۆمی دادراوه و – ئه‌زقه‌زای ره‌ببانی – ده‌بێته کوڕی فیرعه‌ونی ( گه‌رچی ئه‌و چیرۆکه‌ی منداڵ ده سه‌وه‌ته کردن و به چۆم دادانه کۆنه و له چیرۆکی مووسا دا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه ) . مووسا ( مۆزس = کوڕ ) سه‌رده‌می منداڵی خۆی به‌دوور له ئامێزی بنه‌ماڵه‌ی خۆی تێپه‌ڕ کردووه ، دوور له دایک و باب و له‌گه‌ڵ هه‌ستی فه‌رق و جیاوازی و هه‌ڵاواردن له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه . ژیانی بنه‌ماڵه‌یی عیسا مه‌سیحیش له‌و دووه‌ی تر باشتر نه‌بووه . تۆ چاو بکه‌یه‌وه و فام بکه‌ی و له دایکت بپرسی : ئه‌رێ دایه بابی من کێیه ؟ پێت بڵی : بابت له راستیدا خودا بۆخۆیه‌تی !! له‌و حه‌وایه‌ی را هاته‌خوار و زگی پڕ کردم !! ئه‌تۆش کوڕی خودای . دیمه‌نی منداڵێکی ئاوا بێنه به‌رچاوت کاتێک ووڵامێکی ئاوا ده‌بیسێ . بڵێی منداڵی گه‌ڕه‌ک چه‌ندیان ئه‌زیه‌ت کردبێ و چه‌ند جاران به " حه‌رامزاده" و " کوڕی هینه‌که" وه‌دوای که‌وتبن ، کێ باوه‌ڕی به‌و توڕڕه‌هاته‌ی بووه ، کوڕی خودا ؟؟!! .
محه‌ممه‌د و عیسامه‌سیح له بوواری په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ژنانیشه‌وه خاڵێکی هاوبه‌شیان هه‌بووه : هیچکامیان په‌یوه‌ندێکی ئاسایی و وه‌کوو به‌شه‌رانیان له‌گه‌ل ژنان نه‌بووه . یه‌کیان په‌رێزی لێ کردوون ( بڵێی ئه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌زمه‌که‌ی دایکی له‌گه‌ل خوا نه‌بووبێ ؟) و ئه‌وی دیکه‌یان – تا ئه‌و جێگایه‌ی زانراوه - حه‌شری پێ کردوون ( له‌باره‌ی ژیانی سێکسی پێغه‌مبه‌ر تا 24 ساڵی که خه‌جێی هێنا هیچ نه‌گوتراوه ، تۆ بڵێی محه‌ممه‌د تا 24 ساڵی سێکسی نه‌بووبێ ؟ ) . ئه‌وه‌ی له ژنه‌کانی پێغه‌مبه‌ر دا سه‌رنجم راده‌کێشێ خولیا بوونی محه‌ممه‌د به بێوه‌ژنان بووه ( پێغه‌مبه‌ری مه‌زهه‌بێک که به‌ڵێنی به په‌یره‌وه‌کانی خۆی ده‌دا که له به‌هه‌شت دا سه‌رو حه‌فتا و دوو حۆری کچی باکیره‌یان پێ ده‌درێت که هه‌رچی له‌گه‌ڵیشیان بنوون هه‌ر کچ بمێننه‌وه ، که‌چی بۆخۆی هه‌ر خه‌ریکی بێوه‌ژنان بووه و له‌هه‌موو ژنه‌کانی ته‌نیا ئایشێ کچ بووه ئه‌ویش منداڵێکی شه‌ش حه‌وت ساڵه بووه ). محه‌ممه‌د تا خه‌جێ ژیاوه ژنی دیکه‌ی نه‌هێناوه ( بڵێی نه‌یوێرابێ ؟ ) به‌ڵام دوایه به په‌له‌په‌ل هه‌وڵی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ساڵانی تاقه‌ژنێتی خۆی داوه . ساڵی وا هه‌بووه سێ ژنی هێناوه ، له ساڵی کۆتایی ژیانی دا بۆ نموونه که " ئوم حه‌بیبه" و " سه‌فییه " و " مه‌یموونه بنت حارس" ی یه‌ک به‌دوای یه‌کدا هێناوه . خۆش ئه‌وه‌یه که محه‌ممه‌دی د.خ که بۆخۆی ژنی خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه له خه‌ڵکی حه‌رام کردووه که دوای خۆی ژنه‌کانی بێننه‌وه !! چ به‌رچاو ته‌نگ !!.
له‌باره‌ی " خێرت ولده‌ڕز " ئه‌وه‌ی فیلمی فیتنه‌ی دروست کردووه : له‌گه‌ڵتم که راسیسته و فیلمه‌که‌شی قڕانێک ناهێنێ به‌ڵام له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌لپه‌رستانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گاڵته‌جاڕانه‌ی ئوروپا و ئه‌و ماستاوکردنه‌یان له‌به‌ر موسوڵمانان لایه‌نگری لێ ده‌که‌م .
کاتێکی خۆش.
نه‌ناسراو - 22:56 - 2008/4/2
رێوی له كونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ده‌بێ
خاوه‌نی ئه‌م ویبلاگه كه كه‌سێكی ده‌روون نه‌خۆشه، ئه‌مه ش به نووسینه‌كانییه‌وه زۆر جوان دیاره، ئه‌گینا هه‌ر مرۆڤێكی عاقڵ سه‌یرێكی وردی خۆی و ده‌ورو به‌ری بكات گه‌وره‌یی و توانای خوای بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.. كاتێك هاتمه نێو ویلاگه‌كه وامزانی بابه‌تی زانستی و فیكری و فه‌لسه‌فی تیادا روون ده‌كرێته‌وه نه‌ك پر كرابێت له قسه‌ی پووچ و بێ‌مانا، به‌ڵام دیاره جام چی تیا‌بوو هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ ده‌ڕژێ نووسه‌ریش هیچی پێ نییه جگه له‌م قسه هه‌له‌ق و مه‌له‌قانه بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت..
نه‌ناسراو - 10:50 - 2008/4/14
|