|
چینی: دیاری نه‌کراو
ئه‌م کاته‌ت باش، گوێم له گۆرانییه‌ک گرتووه. شه‌وێکی کپی بێده‌نگه و ته‌نیا ده‌نگی گۆرانیبێژ و مۆسیقا نه‌رمه‌که‌ی دێت و کرته‌ی په‌نجه‌م له‌سه‌ر ته‌خته کلیله‌که. پێمخۆشه له‌گه‌ڵت بدوێم. گه‌ره‌کم بوو باسی شتێکت بۆ بکه‌م. باسی مرۆڤ... نا با وردتر بڵێم... چاوی مرۆڤ... چاوی مرۆڤت دیووه ئه‌و کاته‌ی پڕه له سۆز؟ هه‌مان چاو کاتێک پاییزێکی تێدا جێده‌بێته‌وه، هه‌مان چاو که پڕه له ڕق یان تووڕه‌یی یان به بێهه‌ست سارد سارد تێتده‌ڕوانێت. جوانیان گوتوه که چاو ئاوێنه‌ی ڕۆحه. خوا، ده‌ستتخۆش بێت بۆ دروستکردنی چاو.
02:20 - 2008/3/10
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
دۆستێکم هه‌یه ، له‌وانه‌ی که هه‌ر زوو زوو ئاشق ده‌بن و زوو زووش شکست ده‌خۆن و دوای هه‌ر شکه‌ستێکیش وه‌بیر گۆرانیه‌که‌ی " عارف قزوینی " ده‌که‌وێ:
بعد از این ضرر ، خدا ، ابلهم مگر
خم کنم کمر ، جانم ، زیر بار دل
له‌و دواییانه دا دیتم ، دیسان زۆر په‌رێشان بوو. ده‌رده‌دڵی " چه‌پ گه‌ردی گه‌ردوون "و بێوه‌فایی یاری له‌کن کردم و ده‌یگوت : کوره نازانی ، ئه‌وه‌یان به چاو درۆی له‌گه‌ڵ کردم ! به چاو!! کوڕه چاویش جێی به‌قایه نه‌ماوه !!.
نه‌ناسراو - 19:42 - 2008/3/14
کۆمێنتی بێ‌ناو
خۆ ڕاستیش دەکه‌ی، چاویش چاوی قه‌ییم! هههه
ئه‌وه ئێسته ته‌ماشای ئه‌و نه‌قڵی چاو و خوایه‌ی خۆمم کرد. بیرم کردەوه خوا له قورئانه‌که‌یدا یه‌کسه‌عات! خۆی ماندوو کردووه به وذا ابل خلقت و وشتری هێناوه‌ته‌وه بۆ گه‌وره‌یی کاره‌کانی. خۆ باسی چاوی بکردایه باشتر بوو. هه‌موو مه‌خلوقه‌کانیش هه‌یانه. بیرکه‌وه کاتی خۆی نه فڕۆکه و نه پاپۆڕی زل و نه قه‌تار هه‌بووه. پێتوایه چه‌ند که‌س وشتری به هه‌رتک چاوی دیتبێت?
Xom - 01:00 - 2008/3/16
کۆمێنتی بێ‌ناو
ئەو شیعرەی هادی خرسندی تووش بووم لەسەر یووتیووب کە باسی مەنزیلەتی ووشتر لە ئیسلامی عەزیز دایە ، وەبیر نووسراوەکەی پێشووت کەوتم گوتم ئادرێسەکەت بۆ دانێم کە هاتم دیتم بۆخۆت کۆمێنتەکەی باسی ووشترت داناوە.
قەدیم دەیانگوت دڵ ئاگای لە دڵانە ، ئێستا دەبێ بڵێی دڵ ئاگای لە ووشترانە !! . کاتێکی خۆش.
http://uk.youtube.com/watch?v=N8llGQ2KFtc&feature=related
نه‌ناسراو - 13:09 - 2008/3/16
|