|
چینی: دیاری نه‌کراو
سڵاو خوا، له‌م ڕۆژانه‌دا ژنێکم بینی. ژنه‌که باسی خاکی کرد... باسی بۆنی خاک. گوتی ده‌گه‌ڕێمه‌وه له باخه کۆنه‌که‌ی ماڵه چۆڵه‌که‌ی دایکم وباوکم دار ده‌چێنم... گوتی داری پرته‌قاڵ... خوا، ئه‌و گوتی، خاک خۆشه‌ویسته و ده‌بێت ئاوه‌دانی که‌ین. خوا، خاکه‌که‌ی له ژێر پێی داگیرکا‌ر و نه‌فامی خۆماڵێدا ده‌ناڵێنێت... خوا، منیش خاکم ده‌وێ، خاکم خۆشده‌وێ و ده‌مه‌وێ داری تێدا بچێنم... خوا، ده‌زانی بۆنی خاک چه‌نده خۆشه؟ به‌تایبه‌ت پاش یه‌که‌م بارانی پاییز...
23:56 - 2008/2/27
-
کۆمێنتی بێ‌ناو
وادیاره ئابلۆقه پینگاوییه‌که‌ت له سه‌ر لاچووه و دیسان پینگ کار ده‌کات، له‌وانه‌یه کاری خوا بێت!
نه‌ناسراو - 05:49 - 2008/2/28
کۆمێنتی بێ‌ناو
نه‌مزانیبوو، هه‌قی خۆیه‌تی مه‌ولودییه‌کی بۆ بکه‌م، نا?
سپاس که ئاگادارت کردمه‌وه... دیاره خوا ئه‌م بڵاگه دەخوێنێته‌وه
Min - 22:34 - 2008/2/29
کۆمێنتی بێ‌ناو
بۆنی خاکی دوای بارانه‌ش له‌و بۆنانه‌یه که هه‌ر ده‌مێننه‌وه و سۆزێکی زۆر تایبه‌تی زیندوو ده‌که‌نه‌وه ، له‌و سۆزانه‌ی که به‌زه‌حمه‌ت وه‌سف ده‌کرێن . من سه‌رده‌مێکی زۆر – له‌خۆڕا – پێم وابوو ئه‌وه ته‌نیا وێنه‌ی شته‌کانه که بیرەوەری زیندوو دەکەنەوە به‌ڵام هه‌رجاره که بۆنی دووکه‌ڵی کووره‌ی دار یان بۆنی پیواز و ڕۆنم بۆ دێ یان بۆنی جل و به‌رگی تاقه‌ت کراوی زستان ده‌که‌م بمه‌وێ و نه‌مه‌وێ ده‌فڕمه‌وه بۆ رابردوو و ده‌یمه‌نی ده‌سته چرچه‌کانی دایکه پیره‌که‌م و بۆنی باوه‌شی گه‌رمی ، یادی به‌خێر.
بڵێی بۆنی خوای چۆن بێ ؟ .
نه‌ناسراو - 19:33 - 2008/3/2
کۆمێنتی بێ‌ناو
گەلێک سەیرە کە بۆنی دوای یەکەم باران ئاوەها لە گەنجینەی هەستی بۆنکردنماندا بوونێکی بەهێزی هەیە. بەڵآم داخۆ ئێوەش هەستتان بەوەکردووە کە ئەو بۆنە تایبەت بە بە خاکێکی وەک خاکی کوردستان بێت؟ من بۆ خۆم لە پایزدا و لە گەڵ نمەبارانی یەکەمدا لە دوو ولاتی تری سەر ئەم زەمینە ژیانم بەسەر بردووە هەرگیز باران ئەو بۆنەی بە خاک نەسپاردووە کە لە گەنجینەی بۆنەکانی مندا هەیە. داخۆ وشکهەلاتنی خاک چ ڕۆڵێکی لەو بۆن بەخشینەدا هەبێت؟
نه‌ناسراو - 18:41 - 2008/4/12
|