| من و خوا |
جه‌ژنه‌کانی خواخوا، خوا تۆیش وەکو من حه‌زت له کریسمه‌س نییه؟ حه‌زت له بیچمی داری کرسیمه‌س و چرا و فیلمه بێتامه‌کانی ئه‌و ده‌مانه نییه؟ دەزانی فیلمه‌کانی له هه‌مووی زێدەتر وەڕزم دەکه‌ن چونکه پڕن له په‌یامی دووڕوو و میهره‌بانییه‌کی ساخته. له خۆڕا هه‌موو گرفته‌کان چارەسه‌ردەکرێن و ئاسمانێک که تا ئه‌و کات هه‌وری بوو و به‌فری لێدەباری له پڕ ده‌بێته ساماڵ و ئه‌ستێرەکان ده‌جریوێنن و وردەه ئه‌ستێره‌یش به دوای گالیسکه‌ی سانتا کلاوسدا دەبریسکێنه‌وه. حه‌زم له کریسمه‌س و هیچ جه‌ژنێکی دیکه‌ی که په‌یوه‌ندی به تۆوه هه‌بێت نییه. جه‌ژنی قوربان، موحه‌ڕه‌م، مه‌ولوود و ڕه‌مه‌زان... هه‌موو ئه‌و جه‌ژنانه‌م هێنده پێ نێوچاو تاڵن که له باس نایه‌ت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا منیش وەکو خه‌ڵكی دیکه کارت و پیرۆزبایی ده‌نێرم. به‌ڵام؛ ساڵی نوێ بڕیار بێت هیچ کارتێکی پیرۆزبایی به‌و بۆنانه‌وه نه‌نێرم. خوا، ئه‌گه‌ر له بری کوڕ کچت بایه، ئێسته ژیان چۆن ده‌بوو؟ ئه‌گه‌ر کچ بوونی مه‌ریه‌م هێنده شتێکی گرنگ نه‌بایه، ژنکوشتن به بیانووی نامووس چه‌نده که‌متر دەبوو؟ خوا، له به‌ردەرگای ساڵی نوێ‌دا هه‌ندێک ئارەزووم هه‌یه؛ ئه‌گه‌ر خوا هه‌بێت، پێم‌خۆش ده‌بوو خوایه‌ک بێت سه‌رخه‌مه سه‌ر ڕانی و کاتێک ژانی په‌ریوود (بێ‌نوێژی)م ده‌بوو لێمتێده‌گه‌یشت و منی به پیس و نه‌جس نه‌ژماردبا. خوایه‌ک بێت هه‌رگیز ڕێگه به خۆی نه‌دات دوو ژن به پیاوێک دانات، خوایه‌ک بێت هێنده چاوکراوه و ژیر، که بزانێت له ژیریدا ئه‌گه‌ر له پیاو زێتر نه‌بم که‌متر نیم. خوایه‌ک بێت شه‌رم له‌و هه‌موو نایه‌کسانی و نادادیه بکات که ئێستا تۆ له نێو کتێبه ئاسمانییه‌کانتا به‌رامبه‌رم ده‌یکه‌ی. خوا، ساڵی نوێت پیرۆز! 15:17 - 2007/12/25 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - Raise the red lantern - بێ ناو - ئۆباما - جه‌ژنی یه‌کترناسین - پرسیار و وەڵامی زۆر گرنگ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||