| من و خوا |
هه‌لوور بلوورئهم کاته‌ت باش خوا، هیوادارم تۆ له من باشتر بی... دیارم نییه؟ ڕاست ده‌که‌ی... ئێستایش نه‌مدەویست بێم چونکه هیچم نییه بۆ گێڕانه‌وه و پرسیاریش هه‌ر به پرسیاری ده‌مێنێته‌وه و ده‌زانم هه‌رگیز وه‌ڵامێکم ده‌ستناکه‌وێت. خوا، له سه‌ر ڕێگه‌یه‌ک وه‌ستاوم که هه‌زاران ڕێگه‌ی لێده‌بێته‌وه. کامه‌یان هه‌ڵبژێرم، نازانم! هه‌ر ڕێک وه‌کو ئه‌م نیشانه‌ی سه‌رسووڕمانه منیش له چه‌قی ئه‌و ڕێگه‌یه وه‌ستاوم و به‌دەوری خۆمدا ده‌خولێمه‌وه. ده‌ڵێم، ده‌ڵێی چی ئه‌گه‌ر هه‌لوور بلووری بۆ بڵێم و به چی ته‌واو بوو ئه‌و ڕێگه‌یه بێت. پێموایه دروستکردن و نه‌کردن، ژیان و مردن، وەرزه‌کان، سرووشت و شه‌ڕ و ئاشتی هه‌مووی به هه‌لوور بلوری تۆ هه‌ڵده‌سوڕێت. چ ده‌ڵێی منیش جارێک له هه‌ڵبژرادنی ڕێگه‌یه‌کدا وه‌کو تۆ بکه‌م... ببمه خوا؟! نا، من هێنده به‌خته‌وەرم که مر‌ۆڤم و ئه‌و هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خوا بوونم نییه. نا نامه‌وێ ببمه خوا... به‌س ده‌مه‌وێ له مافی هه‌لوور بلوور، جارێک بۆ جاران که‌ڵك وه‌رگرم.
21:12 - 2007/11/4 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - Raise the red lantern - بێ ناو - ئۆباما - جه‌ژنی یه‌کترناسین - پرسیار و وەڵامی زۆر گرنگ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||