| من و خوا |
گوناوگونشهو خۆش خوا، ئه‌م ماوه شتێکی زۆر پێکه‌نیناوی گریاناویم بیست، ڕاستییه‌که‌ی نه‌مزانی پێبکه‌نم یان بگریم. ئاشنایه‌ک گوتی خه‌ریکم کتێبێک دەخوێنمه‌وه باسی هه‌ندێک مه‌سایلی شه‌رعی ده‌کات که له یاسای کۆماری ئیسلامی‌دا هاتووه. بۆ خۆم ئه‌و کتێبه‌م نه‌خوێندۆته‌وه و نه‌مدیووه به‌ڵام به پێی قسه‌ی ئاشناکه‌م: له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ئه‌گه‌ر پیاوێک له کارەسات، شه‌ڕێک شتێکی له‌و بابه‌تانه‌دا، گونی چه‌پی(خه‌وشی تێکه‌وێت، سه‌ده‌مه بیبێنێت، کوڕه گوێی هین که‌ڕ بێت قۆڕ ببێت) ئه‌و دییه‌که‌ی 63 وشتره. ئه‌مما ئه‌گه‌ر گونی ڕاستی ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ر هات، دییه‌که‌ی 30 وشتره!. ئه‌گه‌ر ژنی کابرا، له‌و شه‌ڕ و کارەساته‌دا ته‌مه‌نی درێژی بۆ من و تۆ به‌جێهێشت ئه‌وا حه‌قی خوێنه‌که‌ی 50 وشتره. هه‌ر زۆر به جیددی، ئه‌وه زانیمان که هه‌ڵاواردن له نێوان ژن و پیاودا هه‌یه و ئه‌مرمان به ئه‌مری ئه‌ڵڵا، به‌ڵام گونی ڕاست چ تاوانێکی کردووه که له هی چه‌پ که‌متر بێت؟
01:00 - 2007/9/7 - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - Raise the red lantern - بێ ناو - ئۆباما - جه‌ژنی یه‌کترناسین - پرسیار و وەڵامی زۆر گرنگ ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||