| من و خوا |
نەورۆزنەورۆز و ساڵی نوێتان پیرۆز! 15:14 - 2010/3/20 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتگەورە بوونگوتی: ئیتر گه‌وره بووی بۆ ڕووو ناکه‌یته ده‌رگای خوا و دوو ڕکات نوێژ ناکه‌یت؟! خوا ئه‌م کاته‌ت باش، بۆ درۆ بکه‌م، ئێسته‌یش که شتێکی زۆر گه‌وره، ترسناک، ناخۆش، سامناک...هتد ڕووده‌دات و به دزییه‌وه که بمه‌وێ خۆم ئارام بکه‌مه‌وه له تۆ ده‌پاڕێمه‌وه. خوایه ئه‌مه بکه و خوایه ئه‌وه بکه. هاوکات شه‌رمێکی گ‌وره دامده‌گرێت و ئاره‌قه‌یه‌کی سه‌رد ده‌که‌م... له دڵی خۆمدا و به تۆ ده‌ڵێم، ده‌بێ ئێستا خوا چۆنم بیر لێبکاته‌وه، مرۆڤێکی دووڕوو که ته‌نیا له کاتی ته‌نگانه‌دا منی بیر ده‌که‌وێته‌وه و باوه‌ڕم پێده‌کات. خوا، له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌م کاته ته‌نگانانه‌ی مرۆڤ له درێژایی مێژوودا وایکردبێت بیرۆکه‌ی بوونی تۆ دروستبێت. نازانم... خوا، کورد ده‌ڵێت " خوویه‌ک گرتت به شیری ته‌رکی ناکه‌یت به پیری" له‌وانه‌یه ئه‌مه له مندا ڕاست بێت، ئاخر جۆرێکی تری هانابردن و پاڕانه‌وه نازانم جگه له‌و خوایه‌ی به منداڵی له‌گه‌ڵی گۆشکراوین. ئێسته پرسیارێکی دیکه دێته پێشه‌وه، بۆ دوعا ده‌که‌ی، بۆ ده‌ترسی، بۆ به‌گژ ئه‌و ته‌نگانانه‌دا ناچیت؟ نازانم بۆ... له‌وانه‌یه ئیتر "گه‌وره" بووم و تاقه‌تی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه‌م نه‌بێت. له‌وه‌ڵامی ئه‌ودا ده‌ڵێم، ئاخر من نوێژی خۆمم هه‌یه. من به شێوه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ خوادا قسان ده‌که‌م. ده‌ڵێت: با منیش فێر بم بۆم باس بکه! بۆی باسی بیره‌کانم و ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی خۆم و خۆتی بۆ ناکه‌م. ده‌ترسێم بترسێت و دڵی بله‌رزێت له بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌ی که له‌به‌ر ئه‌م قسانه‌م بکه‌ومه نێوه‌ڕاستی جه‌هه‌نم. خوا، بمبوره من دڵی خۆشده‌که‌م و پێیده‌ڵێم تۆ چه‌نده‌ت خؤشده‌وێم. ئه‌ویش نازانم له‌به‌ر من یان به‌ڕاستی ئارامتر ده‌بێته‌وه. خوا، خۆ خۆشتده‌وێم، نا؟! 06:05 - 2010/3/13 - کۆمینته‌کان {1} - ناردنی کۆمینتمن و خوا و مانگخوا، ئه‌وه دوو کاتژمێر ده‌بێت مانگ و من پێکه‌وه چاوشارکێمانه. هه‌رجاره‌ی سه‌رم له‌سه‌ر کیبۆرده‌که به‌رز ده‌که‌مه‌وه و له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌ڕوانمه ده‌ره‌وه و مانگ هاوڕێیه‌تیم ده‌کات و جار به جاریش دوور و دوورتر ده‌که‌وێته‌وه. ئێستا ئیتر هێنده‌ی نه‌ماوه له چاوم ونبێت... هه‌موو شت ئارامه و سرته له هیچ کوێیه‌که‌وه نایه‌ت. بێده‌نگ و بێده‌نگی جگه له ده‌نگی گۆرانییه‌کی تاجیکی و هیچی تر. و من ته‌ماشای ماڵپه‌ڕه‌کان ده‌که‌م، ته‌ماشای تیڤی ده‌که‌م و هه‌مووی کۆڵێک خه‌به‌ر و ڕووداون که ئارامی ئه‌م به‌ره‌به‌یانه و هاوڕێیه‌تی من و مانگ تێکده‌ده‌ن. یه‌کێک ده‌ڵێت: خوا هێنده میهره‌بانه که شانس ده‌داته تاغوت و دیکتاتۆره‌کان بۆ به‌خۆداچوونه‌وه... ئه‌وی دیکه سه‌رپۆش و مه‌ناره قه‌ده‌غه ده‌کات و ئه‌می تریش فتوای جیهاد ده‌رده‌کات. باسی ژیانی پێغه‌مبه‌ره‌کان ده‌کرێت. ژیانێکی هه‌ژارانه و پێپه‌تییانه و هه‌تیوانه‌یان هه‌بووه و که‌چی نوێنه‌ره‌کانیان به هه‌زار زه‌ڕ و زنجیر و پارچه و کڵاوی سه‌یروسه‌مه‌ره خۆیان ڕازاندۆته‌وه. پاره له ده‌می هه‌ژاران ده‌گرنه‌وه و ده‌چن کلیسا و مزگه‌وت و په‌رستگای بریقه‌دار دروستده‌که‌ن. یه‌کێک ده‌ڵێت بوومه‌له‌رزه‌ی هایییتی و شیلی خه‌تای گوناحه‌کانی خۆمانه و ئه‌وی دیکه ده‌ڵێت، نا خوا تاقیمان ده‌کاته‌وه. خوا، تۆ چ به‌هانه‌یه‌کی باش و گونجاوی بۆ به حه‌قانییه‌ت پیشاندانی ئه‌م هه‌موو چه‌وتکارییه‌ی له دنیادا ڕووده‌ده‌ن. خوا، تۆ ده‌زانی ئه‌م به‌یانییه زووه مانگ چه‌نده جوانه؟ چ شیرین زوو زوو خۆی له پشت هه‌وره کانه‌وه ده‌شارێته‌وه و دیسان باوێکم پێده‌ڵێت؟!
06:56 - 2010/3/3 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتههڵامهتاویخوا، ئه‌تشوووو، ئه‌م کاته‌ت باش... ئائائائاتشوووووووو خۆ ئه‌م هه‌ڵامه‌ت و سه‌رماخواردنه‌م له کۆڵنابێته‌وه. بڵێ هیچی دیکه نییه سه‌رما نه‌بێت بیخۆم! جا له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ده‌ڵێن ئه‌وه هیچ نییه هه‌ڵامه‌تێکی ساده‌یه. خوا گیان به گه‌وره‌ییت قه‌سه‌م پێموایه مێشک له‌ناو سه‌رمدا نه‌ماوه هه‌مووی له کونه لوتمه‌وه هاتۆته ده‌رێ. ئه‌رێ ئه‌م مه‌خلوقه به‌چاونه‌بینراوه چییه خه‌ڵقت کردووه؟! ئه‌گه‌ر حه‌زتان له که‌سێک نه‌کرد ئه‌وه پێویست ناکات دوعای بڕینی بایعی ئارد و ته‌قینی ته‌گه‌ری ماشین و ئه‌وانه‌ی لیبکه‌ن، به‌سه بڵێن: یاڕڕڕه‌بی تووشی هه‌ڵامه‌ته‌که‌ی خاوه‌نی بڵاگی من وخوا بیت! تا بۆڵه‌بۆڵیکی تر دووربن له به‌ڵای هه‌ڵامه‌ت و سه‌رما! 12:43 - 2010/2/26 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتهیچی!01:42 - 2010/2/11 - کۆمینته‌کان {3} - ناردنی کۆمینتنوورخوا، ڕووناکییه‌ک، ڕۆشناییه‌ک، نوورێک، تریسکه‌یه‌ک با بچکۆله‌یش بێت، با که‌میش بێت... تۆزێک هێزم پێویسته. نامه‌وێت هه‌موو ده‌رگاکان داخرێن... 20:47 - 2010/2/8 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتئهمهیه مێشک شۆردنه‌وه!خوا، به عه‌ره‌بی ده‌ڵێن "من جد وجد!" و به فارسی "جوینده یابنده است" و منیش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بیت و له جێگه‌دا که‌وتبێت ئه‌وا ڕێگه‌ت له شتی خۆش خۆش ده‌که‌وێت. وه‌ره با پێکه‌وه ئه‌مه بخوێنینه‌وه! وه‌لاهی نازانم بگریم یان پێبکه‌نم یان قوڕی دنیا به‌سه‌ر به‌دبه‌ختیی ئه‌و میلله‌ته‌دا بکه‌م! فه‌رموو: ته‌وبه‌كردنى كچه خوێندكارێكى زانكۆ له‌خۆشه‌ویستى له لایه‌ن خوشكى به‌رِێزمان : میهره‌بان محمد
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
سه‌رچاوه< سایتی ba8یانی به‌هه‌شت! جا ئه‌گه‌ر پیتانخۆشه سه‌ردانیکی بکه‌ن ئامۆژگاری جۆراوجۆری تێدایه به تایبه‌ت بۆ ئافره‌تان که چۆن پیاوی باش و دیندار بدۆزنه‌وه ! فریاکه‌ون تا له کیستان نه‌چووه! خوا، ده‌ستم دامێنت لێیان مه‌گره ئه‌گه‌ر شتی ونه‌بووایه ئه‌ی من به‌چی پێبکه‌نم !
14:40 - 2010/2/4 - کۆمینته‌کان {5} - ناردنی کۆمینتخوا, 01:35 - 2010/2/4 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتمهرگسڵاو خوا، ده‌ڵێن دنیا چ نییه و هه‌مووی هه‌شت و دوو ڕۆژێکه. عه‌لی حسێن مه‌جیدیش گه‌یشته دیاری فانی و نه‌ما. ته‌ماشای وێنه‌ی تاوانه‌کانی ده‌که‌م و دڵم ده‌گوشرێت و به ناخی بیروه‌رییه‌کانی خۆمدا ده‌چم و هه‌موو کاره‌ساته‌کان وه‌کو فیلمێک به به‌رچاومدا تێده‌په‌ڕێت. ده‌زانی چی مردن، له سێداره‌درانی عه‌لی کیمیاوی هیچ کارم لێ‌ناکات. نازانم ته‌مه‌نه، ئه‌زمونی ژیانه یان چییه که ده‌ڵێم، ئه‌و هه‌موو ئازیزانه نه‌مان، فه‌وتان ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی ماڵئاواییمان نه‌بوو له‌یه‌کتر و ئێستا فه‌رمانده‌ری ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه له‌سێداره درا و من هیچ، هه‌ر هیچ هیچ هه‌ستێکم نییه. تازه ئه‌وان نه‌مان ئیتر بوون یان نه‌بوونی نامرۆڤێک هیچ له شته‌کان ناگۆڕیت. ئا، با درۆ نه‌که‌م خۆشحاڵبووم که ئه‌و ڕژێمه پیسه نه‌ما، ئا شاد بووم به گرتنی و یه‌خسیر بوونی تاوانباران به‌ڵام ئه‌وی دیکه چیدی گرنگ نین... 22:07 - 2010/1/25 - کۆمینته‌کان {6} - ناردنی کۆمینتخوا ئه‌م کاته‌ت باش، ئه‌مڕۆ ده‌ڕۆیشتم و درێژی ڕێگه‌که‌م به چه‌ند جار گوێگرتن له مۆسیقایه‌ک ده‌پێوا. سێ جار توانیم گوێ له هه‌مانمۆسیقا بگرمه‌وه. ڕێگه‌که‌م سێ جار ئه‌فسووناوی بوو... سێ جار هه‌ستمکرد ته‌نیا نیم و سێ‌جار ئه‌گه‌ر شه‌رمم نه‌کردایه به‌ده‌نگی به‌رز له‌گه‌ڵی ده‌مگوته‌وه... سێ جار خۆش بوو... 01:20 - 2010/1/22 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتوڕێنهخوا، ساڵی نوێی چی و حاڵی چی، خه‌وی چی و خه‌یاڵی چی! ڕوو له هه‌ر کوێیه‌ک ده‌که‌ی هه‌ر ده‌نگوباسی ناخۆش، هه‌ر گله‌یی، هه‌ر شه‌ڕ و مه‌رگ و هه‌زار ژه‌هری ماره... هه‌تا دێم بۆ ئێره شتێک بنووسم و دوو قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م، ده‌بینم چه‌ک ده‌کرێم له بیر و قسه‌یه‌ک هیوایه‌کی تێدا بێت. خۆ شتێکی نوێ نییه و له‌وانه‌یه تۆ که له عه‌رشی مه‌کینی خۆت دانیشتووی و ده‌ستێک به ڕیشه سپییه‌که‌تدا بێنی و بڵێی ئای مرۆڤی بێسه‌بر، ئای مرۆڤی نزیکبینی چاوچنۆک هه‌ر ئه‌م ساته‌ت له بیره... به‌ڵام خوا، ئه‌و په‌ڕی ته‌مه‌نم درێژ بێت پێموانه‌بێت بگاته 80 ساڵ و له‌و 80 ساڵه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر شانس بێنم 50ی به‌که‌ڵک بێت... ده‌ی له‌و 50 ساڵه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووده‌دا و ته‌جروبه‌ی ده‌که‌م هه‌مووی ئه‌مه بێت که هه‌یه ئیتر سه‌بری چی و به‌زمی چی! که‌ی ئارام ده‌بیته‌وه؟ ببوره که‌ی مرۆڤه‌کان ئارام ده‌که‌یته‌وه؟ خوا، یه‌ک پێشنیار بۆ وا ناکه‌ی که پیاویش وه‌کو ژن منداڵییان بیت به‌ڵکو پتر قه‌در ژیان بزانن و هێنده شه‌ڕخواز نه‌بن؟! ئاخر کوشتنی ڕۆڵه‌ی خه‌ڵک گوناحه... له جه‌رگ سووتان کاره‌ساتتر نییه. بۆیه... من پێموانییه، عیسا کوڕی تۆ بێت. کوڕی تۆ با چۆنت له خاچ ده‌دا؟ ئه‌گه‌ر تۆ بۆ یه‌ک چرکه‌یش هه‌ستی باوکایه‌تیت هه‌بایه، هه‌رگیز هه‌رگیز فه‌رمان نه‌دادیه برایم کوڕه‌که‌ی بکاته قوربانی! خوا، پێتوانییه ئه‌مه ئاوێکه خۆت ڕشتووته؟ یان ببوره له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌کانت گزییان لێکردبیت. خوا، دنیا گۆڕاوه ده تۆیش یاسا وڕیساکان بگۆڕه! 20:21 - 2010/1/19 - کۆمینته‌کان {4} - ناردنی کۆمینتخهوی منداڵانهخوا، ئه‌وه ساڵی 2010یش به په‌له په‌ل هات و چوار ڕۆژیش تێپه‌ڕی. هه‌موو ساڵێک ئاخرین ڕۆژی ساڵه کۆنه‌که و له‌به‌ر ده‌رگای ساڵی نوێ من پڕ ده‌بم له هیوا و کۆمه‌ڵێک خواست و ئاواتم هه‌یه. زۆر زۆر که‌له‌ڕه‌قانه‌یش به‌رده‌وام ده‌بم له خه‌و بینین به دنیایه‌کی باشتر و بێشه‌ڕ و ڕق و کینه. هه‌موو ساڵێ له ئاخرین چرکه‌کانی کۆتایی ساڵی کۆن چاوم له‌سه‌ریه‌ک داده‌نێم و خه‌و ده‌بینم که دنیا پڕ بێت له خۆشه‌ویستی. که هه‌موومان به‌و شێوه‌ی که هه‌ین یه‌کترمان بووێت... خه‌وی بوونی نان له‌سه‌ر هه‌موو سفره‌یه‌ک... خه‌و به چێژ وه‌رگرتن له ژین... خه‌وی منداڵانه، خه‌وی ساویلکانه... به‌ڵام تا ئێسته کۆڵم نه‌داوه و هیوام به‌رنه‌داوه. خوا، کرته‌یه‌ک له‌سه‌ر دوگمه‌ی ئینته‌ری خه‌وه ساویلکه، منداڵانه‌که‌ی میلیۆنانی وه‌کو من بکه! ئامین... ساڵی نوێتان پیرۆز و به هیوام هه‌موو ئاواته‌کانتان بۆ ژیانێکی پڕ له خۆشه‌ویستی و ئارامی بێته دی.
14:12 - 2010/1/4 - کۆمینته‌کان {3} - ناردنی کۆمینتبڤه!1. ئه‌حلام مه‌نسوور، نووسه‌ر و مامۆستای زانستگه و ڕۆژنامه‌وانی 58 ساڵه له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌ڤزیونیدا باسی چه‌مکی شه‌ره‌ف ده‌کات. من نه‌مدیووه به‌ڵام له ڕۆژنامه‌کاندا خوێندمه‌وه. جه‌ماعه‌تێک مه‌ڵا وئسلامیست ده‌یکه‌نه قاو و هه‌را دژی ئه‌و خاتوونه و کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی داوا له مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن سنوورێک بۆ بێحورمه‌تی کردنی دابونه‌ریتی کورده‌واری و ئیسلامی دابنرێت. 2. له سایتی ڕۆژهه‌ڵات که‌سێکی تر باسی مه‌ترسی هیپهۆپ له‌سه‌ر دابونه‌ریت و ڕه‌سه‌نایه‌تی کورد و ئه‌خلاقمان ده‌کات. ئه‌ویش شکات ده‌باته لای کاک مه‌سعود! 3. ناسریش باسی ماملێ و به‌هه‌شت ده‌کات و یه‌کسه‌ر فتوای کافر و ئیمزا کۆکردنه‌وه دژی کۆکردنه‌وه ده‌درێت. 4. کچێک له شونێکی کوردستان به هه‌ڵه مۆبایله‌که‌ی زه‌نگی بۆ لێده‌درێت و بۆ به‌یانی لاشه‌ی ساردی ده‌دۆزرێته‌وه. مه‌لا نقه‌ی لیوه نایه‌ت... 5. کوڕێکی 17 ساڵ له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌که‌ی پیاسه ده‌کات و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی حوکمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت. مه‌لا فزه‌ی نایه‌ت... 6. پارتێکی کوردی له باکور قه‌ده‌غه ده‌کرێت به‌ڵام موسڵمان ومه‌لا په‌رۆشه‌کانی که‌لتوری ڕه‌سه‌نی کورده‌واری نوتقییان ده‌بڕێت.. 7. خنکاندنی ژنێکی دووگیان له چوارقوڕنه که دوو منداڵی دیکه‌شی هه‌بوون. که‌س هیچ ناڵێت و هه‌واڵه‌که هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له بیر ده‌کرێت. قسه مه‌که‌ن، گۆرانی مه‌ڵێن، ڕاتان نه‌بێت، دڵداری مه‌که‌ن، سیاسه‌ت مه‌که‌ن.... و ژن مه‌بن!
10:56 - 2009/12/17 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتئهم کاته‌ت باش، باشتره بڵێم ماندوو نه‌بیت، خوا! ده‌ڵێم چ کارێکی قورس و گرانه ڕازی کردنی ئه‌م هه‌موو مرۆڤه. کوره، خۆ مرۆڤ له خۆیشی له خۆیشی ناڕازییه چ بگات له خه‌ڵکی دی... ته‌ح! 18:09 - 2009/12/15 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتبهڕاستی!خوا، :) یانی دڵخۆشم! 20:34 - 2009/12/7 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتچرکه ساتی خۆشیخوا، تۆزێکی مابوو بۆ نیوه‌شه‌و، هه‌رسێکیان دانیشتبوون و باسی بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رده‌می کۆنیان ده‌کرد. هه‌رسێکیان سه‌رووی 70 ساڵ بوون. له‌ناکاو یه‌کییان گوتی: "کاسێتێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌م هه‌ر ماوه. هه‌موومان گۆرانی ده‌ڵێین من و جوانه‌مه‌رگه و کاکم و خوشکه‌کانم". من گوتم" ده با گوێی لێبگرین". گه‌شایه‌وه به‌ڵام یه‌کییان گوتی:" نا ده‌نگتان گه‌لێ ناخۆشه". کوڕه‌که‌یشی که‌مێک مینجه مینجی کرد و نه‌یده‌ویست کاسێت و ڕیکۆرده‌ره‌که بهێنێت. به که‌لله‌ڕه‌قی من و پێداگرتنی ئه‌و کاسێت و ڕیکۆرده‌ر هاتن... خشه‌خش ده‌ستیپێکرد... به‌ره‌نه‌ورۆزێکی زۆر زۆر دووره له دێیه‌یه‌ک که له‌وانه‌یه زۆرگه‌وره‌تر بێ له جاران یان ئاسه‌واریشی نه‌مابێت و کۆمه‌ڵێک داپیر و پوور و مام و خاڵ و کوڕ و کچی گه‌نج که دانیشتوون و باسی خۆئاماده‌کردن بۆ ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ندی یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی له‌وێن ده‌که‌ن. خشه‌خشی کاسێته‌که و جاربه‌جار کزبوونه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان و دیسان قریوه‌ی پێکه‌نینی ئاماده‌بووان ودیسان خشه‌خش و... هه‌وری له کۆڵ، بازنه له قۆڵ سینگ نه‌رموونۆڵ مردم... ئه‌مه ده‌نگی باوکی زاوا بوو که تێیهه‌ڵکرد... هه‌موومان بێده‌نگ بووین و گوتی " ئه‌وه ده‌نگی کاکمه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت". پاشان بێده‌نگ بوو و سه‌ری خسته خواره‌وه و هۆن هۆن فرمێسک به چاوه‌کانیدا هاته خواره‌وه. فرمێسکه‌کانی منیش بوون به هاوڕێی فرمێسکه‌کانی ئه‌و. دیسان بێده‌نگی و خشه‌خشی کاسێته‌که و دیسان ده‌نگێکی ناسکی ژنانه تێیهه‌ڵکرد" ئه‌ترسم بمرم به جوانه‌مه‌رگی..." سه‌ری به ئاسته‌م به‌رزکرده‌وه و گوتی" ئه‌وه جوانه‌مه‌رگه‌یه..." بێده‌نگییه‌کی قورس بالێ به‌سه‌ر ژووره‌که‌دا کێشا و ته‌نیا ده‌نگه ناسکه‌که‌ی جوانه‌مه‌رگه و هه‌نسکه‌کانی ئێمه بوو، ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ده‌شکاند. کاسێته‌که ته‌واو بوو... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مووچاوی گریاناوی بوو به‌ڵام ته‌واو گه‌ڕابووه حاڵ وهه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه... ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆخۆی گه‌نج بوو، کاکی مابوو و کچه‌که‌ی هێشتا کچۆڵه‌یه‌کی تژی له ژیان بوو و له زێدی خۆی بوو... خوا، له‌وانه‌یه به‌هه‌شت وردیله ساتگه‌لێک بێت که له ناو کاسێتێکدا تۆمارکرابێت و به دوگمه‌یه‌کی جادویی بمانگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و چرکانه‌ی که به‌ڕاستی ژیانمان پێخۆش بووه... ئه‌و چرکه ساته‌ی به‌رامبه‌ر هه‌موو درێژایی ژیانمانه.
12:05 - 2009/11/29 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتساتێک بۆ من و خواخوا، هیچ ناڵێم ته‌نیا وه‌ره چێژ له‌م مۆسیقایه وه‌رگرین... 23:34 - 2009/11/23 - کۆمینته‌کان {0} - ناردنی کۆمینتوردە بیری پرش و بڵاو
21:33 - 2009/11/16 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتئیحسان فه‌تتاحییان له سێدارەدان ڕزگار که‌ن!خوا، ده‌ڵێن خوا ژیان ده‌دات و خوایش ژیانمان لێده‌ستێنێت. به‌ڵام لێره هێنده ورده خوا زۆرن که به ئاره‌زووی خۆیان ژیان ده‌ستێنن که له ژماره نایه‌ن. خوا بیسه‌لمێنه که تۆ ژیان ده‌دیت. بیسه‌لمێنه که له سوڵتانه‌کان و جه‌لاده‌کان گه‌وره‌تری!
ئیحسان فه‌تتاحییان له سێداره‌دان ڕزگار که‌ن! 10:26 - 2009/11/10 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینتبۆ؟خوا ئه‌م كاته‌ت باش, 12:36 - 2009/11/3 - کۆمینته‌کان {2} - ناردنی کۆمینت
|
پێناسه
بیره‌کانم له‌گه‌ڵ خوادا. ده‌سپێک زانیاری ئه‌رشیڤ بیکه ماڵپه‌ڕ من بیخه لیستی دڵخوازه‌کان لۆگۆی وێبڵاگ به‌ڕێوه به‌ران گه‌ڕان ڕۆژ ژمێر
دوا بابه‌ته‌کانی وێبڵاگ - نەورۆز - گەورە بوون - من و خوا و مانگ - هه‌ڵامه‌تاوی - هیچی! ئیتر سه‌ردانه‌کان : Powered By kurdblogger |
||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||